یۆتۆپیای ئۆسترالیا لە رووباری نهێنیی کەیت گرینڤیڵدا
پوختە
یۆتۆپیای ئۆسترالیا لە رووباری نهێنیی کەیت گرینڤیڵدا
رووباری نهێنیی کەیت گرینڤیڵ (٢٠٠٥) سەرەتاکانی دامەزراندنی ئۆسترالیا لەلایەن تۆمەتبارانی بەریتانیا و، ئەو مەینەتییانەی هەردوو خەڵکی تازە نیشتەجێ و رەسەن چەشتوویانە وێنا دەکات. یۆتۆپیا-کەی مووریش دامەزراندنی چەند کۆلۆنیایەك لەسەر سەرزەمینی سەرەکی پێشنیار دەکات، ئەمەیش وەك مافێکی سروشتی ئەگەر سەرزەمینی ئەو یۆتۆپیایە لێوانلێو بوو لە دانیشتوان. رووباری نهێنی، هاوشێوەی یۆتۆپیا، وەڵامی کۆمەڵێکی زۆر لە هۆکارەکانی نادادپەروەری و نابەرابەرییەکانی ناو بەریتانیا لە ئەو کاتەدا دەداتەوە. هەردوو دەقەکە وەڵامی چەند پرسێکی دیاریکراوی ناوخۆییی پەیوەست بە سامان و برسێتی و تۆمەتباران و دەسەڵات و خاوەنداریتی زەوی دەداتەوە. ئەم توێژینەوە هەوڵی شیکردنەوەی رووباری نهێنی دەدات لە رێگەی بەکارهێنانی هەمان ئەو دینامیکییەتە گێڕانەوەییانەی لە یۆتۆپیا-کەی مووردا بەکار هاتوون. پێگەی ئەم توێژینەوە ئەوەیە کە رێکارەکانی نیشتەجێکردنەوەی تۆمەتبارەکان هاوشێوەی پێشنیارەکەی موورن لە یۆتۆپیادا و وەها خراونەتە روو تاکو قەیرانەکانی ئەو دەمەی ناو کۆمەڵگای ئینگلترا چارە بکات و، وەك دیدگایەك بێت لەپێناو کۆمەڵگایەکی باشتر. بە هەمان شێوە، بەڵام جیاواز لە یۆتۆپیا، ئۆسترالیا دەبێتە یۆتۆپیایەك بۆ کەسانی نیشتەجێکراو و شوێنێکی کاول بۆ دانیشتوانی رەسەن، ئەمەیش بە هۆی هێنانەکایەی خاوەندارێتیی موڵکی تایبەت و داڕمانی ژیانی گشتی دانیشتوانی رەسەن، نەك نیشتەجێکردنی تۆمەتباران.
کلیلە وشەکان: دیستۆپیا ، کەیت گرینڤیڵ یۆتۆپیای موور،
اليوتوبيا الأسترالية في رواية "النهر السري" لكيت غرينفيل
تصور رواية "النهر السري" (2005) لكيت غرينفيل الاستيطان المبكر لأستراليا من قِبل المحكومين البريطانيين، والمعاناة التي عاناها كلٌّ من المستوطنين والسكان الأصليين. كما تقترح رواية "يوتوبيا" لتوماس مور إقامة مستعمرات على برها الرئيسي كحق طبيعي في حال أصبحت الأرض الطوباوية مكتظة بالسكان. تستجيب رواية "النهر السري"، مثلها مثل رواية "يوتوبيا"، للأسباب الجذرية للظلم وعدم المساواة في إنجلترا آنذاك. يتفاعل كلا النصين مع قضايا محلية محددة تتعلق بالثروة والفقر والمُدانين والسلطة وملكية الأراضي. تحاول هذه الورقة البحثية تحليل رواية "النهر السري" من خلال تطبيق نفس ديناميكيات السرد في رواية "يوتوبيا" لمور (المدينة الفاضلة). تتمثل وجهة نظر هذه الورقة البحثية في أن ممارسة إعادة توطين المُدانين تُشبه اقتراح مور في رواية "يوتوبيا"، وقد قدمت لحل الأزمات المعاصرة في المجتمع الإنجليزي في حينها، وكرؤية لمجتمع أفضل. ومع ذلك، وعلى النقيض من اليوتوبيا، أصبحت أستراليا يوتوبيا للمستوطنين و ديستوبيا (المدينة الفاسدة) للسكان الأصليين بسبب فرض الملكية الخاصة وتدمير نمط الحياة الجماعية للسكان الأصليين وليس توطين المحكومين.
کلیلە وشەکان: ديستوبيا (المدينة الفاسدة)، كيت غرينفيل، النهر السري،
Australian Utopia in Kate Grenville’s The Secret River
Kate Grenville’s The Secret River (2005) depicts the early settlement of Australia by convicts from Britain, and the torments experienced by both settlers and Aboriginals. Thomas More’s Utopia also proposes setting up colonies on its mainland as a natural right if the utopian land becomes overpopulated. The Secret River, and like Utopia, responds to the overarching causes of injustice and inequalities in England at the time. Both texts react to specific local issues of wealth, poverty, convicts, power and landownership. This paper attempts to analyze The Secret River by applying the same narrative dynamics of More’s Utopia. The standpoint of this paper is that the practice of resettling convicts is similar to More’s proposal in Utopia and is initiated to solve contemporary crises in English society and as a vision for a better society. However, and unlike Utopia, Australia becomes a utopia for settlers and a dystopia for the natives due to private property and the destruction of communal life and not the settlement of convicts.
کلیلە وشەکان: Dystopia, More, The Secret River