محهمهد پاشای سەرۆكهۆزی جاف (1814-1881)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.02پوختە
ئەم بابهتهی ئامادهكراوه بریتییە لە لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی، دەربارەی محەمەد پاشای سەرۆکهۆزی جاف، كه لە نێوان ساڵانی (1814-1881) ژیاوه، هەوڵدراوە ڕۆڵی كارای محەمەد پاشا لە قۆناغە جیاوازەكاندا بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی كاریلەسەربكرێ.
لێكۆڵینەوەكە لە سێ تەوەرە پێكهاتووه، لە تەوەرەی یەكەمدا باس لە پەیوەندییەكانی هۆزی جاف و میرنشینی بابان كراوه، هەروەها تیشك خراوهته سەر بوونی ململانێی ناوخۆیی ناو هۆزی جاف و دەستتێوەردانەكانی میرنشینی بابان لە كاروباری هۆزەكە.
لە تەوەرەی دووەمدا، ئاماژە بەو گۆڕانكارییانە دەكرێ كە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا لە ناوچەكە هاتەئاراوە، كه بووە هۆی زەقكردنەوەی پرسی هۆزەكان، وەكو دەسەڵاتی یەكەمی ڕكابەركردنی سیاسەتەكانی هەریەك لە دەوڵەتی عوسمانی و قاجاری و ڕۆڵی كارای محەمەد پاشا، كه لەم نێوەندەدا دەبێتە هۆكاری كێشمەكێشمی نێوان هەردوو دەوڵەت، بە تایبەت دوای بەستنی پەیماننامەی ئەرزەڕوومی دووەم لە ساڵی 1847، ههروهها دروستبوونی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو دەوڵەتی نێوبراو بۆ لێدانی هۆزەكان.
لە تەوەرەی سێیەمدا وەكو كۆتا تەوەرە، هۆكاری كوشتنی محەمەد پاشای جاف ڕووندەكرێتەوە، لەبەر ڕۆشنایی سیاسەتەكانی هەردوو ئیمپراتۆریەتی قاجاری و عوسمانیدا.