Original Articles

پڕۆسەی هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی (ئۆتۆسەگمێنتاڵ)ەوە

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): Volume 7 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.02
  • ڕاز عزیز احمد بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان، عێراق Author
  • شێروان حسێن حمد بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان، عێراق Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.02

کلیلە وشەکان:

Phonological process, vowel harmony, autosegmental phonology

پوختە

ئەم توێژینەوەیە باس لە هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان دەکات لە زمانی کوردیدا. هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان وەک پڕۆسەی چونیەکی زۆر باوە، کە لە زۆربەی زمانەکانی جیهاندا دەبینرێت. ئەم پڕۆسەیە لەلایەن زۆربەی تیۆرە فۆنۆلۆژییەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، وەک فۆنۆلۆژیی بەرهەمهێنان، فۆنۆلۆژیی ئۆتۆسەگمێنتاڵ و تیۆری ئۆپتیماڵێتی. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی ئۆتۆساگمێنتەڵ لەم پڕۆسەیە دەکۆڵینەوە، کەواتە دەتوانین بڵێین ئامانج لەم توێژینەوەیە، لێکۆڵینەوەیە دەربارەی پڕۆسەی هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی ئۆتۆسەگمێنتاڵ. شێوازی ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەی ناوەڕۆکی بابەتەکان و کۆکردنەوەی داتاکانە بە نموونەی گونجاو.

تیۆری ئۆتۆسەگمێنتاڵیش یەکێکە لە تیۆرەکانی بواری فۆنۆلۆژی و بۆ یەکەم جار لەلایەن (Goldsmith) بە شێوەی بوارێکی سەربەخۆ لە فۆنۆلۆژیی بەرهەمهێنان سەریهەڵداوە، لە ساڵی 1976 لەگەڵ توێژینەوەی زمانە کێشدارەکان، فۆنۆلۆژیی ئۆتۆسەگمێنتاڵی ناساند و پاشان بە زمانە ئاوازدارەکان (Tonal Language) بڵاوکرایەوە. ئەم تیۆرە لە ڕاستیدا بوارێکە یان بەشێکە لە فۆنۆلۆژیی بەرهەمهێنان.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

احمد ڕاز عزیز, and حمد شێروان حسێن, trans. 2024. “پڕۆسەی هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی (ئۆتۆسەگمێنتاڵ)ەوە”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 29-62. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.02.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.