توێژینەوەی ڕەسەن

کاریگەریی پرسی پڕۆگرامی ناوه‌کی ئێران لەسەر پەیوەندیی نێوان وڵاتانی خۆرئاوا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای ٢٠١٥

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): بەرگی 7 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.29
  • هندرێن احمد یحیی زانکۆی سۆران، فاکەلتی یاسا و زانستە سیاسیەکان و بەڕێوەبردن، بەشی یاسا توێژەر
  • هەژار رشید شریف زانکۆی سۆران، فاکەلتی یاسا و زانستە سیاسیەکان و بەڕێوەبردن، بەشی یاسا توێژەر

پوختە

کاریگەریی پرسی پڕۆگرامی ناوه‌کی ئێران لەسەر پەیوەندیی نێوان وڵاتانی خۆرئاوا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای ٢٠١٥

مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕێککەوتننامەی پرسی ناوه‌كیی ئێران و ئاسۆی گۆڕانكاریی سیاسی لەو وڵاتەدا. بایەخ و گرنگیی ئەم بابەتە لەمەدا بەدیدەکرێت، کە‌ پڕۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێران به‌ یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌كانی ئەم سەدەیە له‌ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت. میتۆدی شیكاریی سیاسی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌كارهێندراوه‌ و داتاكانی ناو توێژینه‌وه‌ به‌ میتۆدی جۆرایه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌. هەروەها لەم توێژینەوەیەدا تیۆری ڕیالزمی نوێ بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەکارهاتووە. ئاڕگیومێنتی سه‌ره‌كیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، بریتییه‌: له‌ كاتێكدا كۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری  له‌وە ده‌كات، كه‌ مافی خۆیه‌تی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی پێشبخات به‌ مه‌به‌ستی ئاشتی، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ترسی له‌مە‌ی هه‌یه‌  ئێران مه‌به‌ستی بەدەستخستنی چه‌كی ئەتۆمی بێت.‌ بۆیه‌ ئەستەمە ئێران بتوانێت باوه‌ڕ به‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێنێت له‌وه‌ی ئێران مه‌به‌ستی به‌ده‌ستخستنی چه‌كی ناوه‌كی نییه‌، له‌ به‌رانبه‌ریشدا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێت ڕێگایه‌كی دبلۆماسیی ئه‌وتۆ بگرێته‌ به‌ر به‌ گه‌مارۆی ئابووریشه‌وه‌، بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ به‌ده‌ستخستنی تواناكانی چه‌كی ئەتۆمی. له‌ ئه‌نجامدا، فاکتەرە نوێیەکان ڕێگرن لە بەردەم بووژاندنەوەی بەرنامەی هەڵمەتی هەمەلایەنەی هاوبەش [بههه] و پرسی ناوەکیی ئێران و پەیوەندیی نێوانیان بەرەو گرژی و ئەگەری شەڕ دەترازێن.

کلیلە وشەکان: ئێران، وڵاتانی ڕۆژئاوا، چه‌كی ئه‌تۆمی، و

The impact of Iran's nuclear program on relations between Western countries and the Islamic Republic of Iran after 2015

This paper aims to research the turning point of Iranian nuclear program. Subsequently, it also deals with the relations of the deal with political changes in Iran. The significance of the subject is that it is one of the most controversial topics of contemporary international relations. A political analysis method has been conducted and the research’s data have been dealt with by the method of variables. The main argument of the essay is as follows: while the Islamic Republic of Iran claims, she is entitled to atomic activities for peaceful purposes, the international community distrusts their rhetoric. The international community is proving, with evidence, that the Islamic Republic aims to acquire atomic weapons, hidden behind the program. Iran cannot convince the international community that she does not have militaristic goals behind the program, given several revelations on her unlawful activities by IAEA. Meanwhile, the international community has been unable to find a diplomatic solution, even with the varieties of sanctions, to deter Iranians from following the atomic ambitions. As a result, the JCPoA seems to be dissolved, raising the probabilities of political and even military tensions.

کلیلە وشەکان: Iran ،western countries ،nuclear weapons ،and the

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

یحیی هندرێن احمد, and شریف هەژار رشید. 2024. “کاریگەریی پرسی پڕۆگرامی ناوه‌کی ئێران لەسەر پەیوەندیی نێوان وڵاتانی خۆرئاوا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای ٢٠١٥”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 809-44. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.29.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.