میتاڕۆمان لە ئەدەبى کوردیدا (ڕۆمانى کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان بە نموونە)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.10کلیلە وشەکان:
ڕۆمان، میتاڕۆمان، جۆر، تایبەتمەندى، تەکنیکەکانى میتاڕۆمانپوختە
ڕۆمانى کوردى هاوشێوەى ڕۆمانى جیهانى لەچاو ژانرە ئەدەبییەکانى تردا زۆر لە مێژ نییە پەیدابووە، بەڵام لەبەرئەوەى ژانرێکى ئەدەبیى کاریگەرە، بۆیە تا ئێستا چەند قۆناغێکى بڕیوە، دوا قۆناغ کە ڕۆمانى جیهانى پێیگەیشتووە، میتاڕۆمانە کە هەندێک بە ژانرێکى ئەدەبیى سەربەخۆى دەزانن و زۆرینەش بە فۆڕمێک لە فۆڕمەکانى ڕۆمانى دادەنێن.
ڕۆمانى کوردى هاوشێوەى ڕۆمانى جیهانى گۆڕانکاریى بەسەردا هاتووە و بگرە خێراتریش گۆڕانکارییەکانى تێدا دەرکەوتووە، ئێستا بەشێک لە ڕۆماننووسانى کورد کە ئەگەرچى ژمارەیان زۆر نییە، بەڵام بەرهەمەکانیان کاریگەرییان هەیە، سوود لە نوێترین تەکنیک و فۆڕم و شێوازى نووسینى ڕۆمان وەردەگرن.
کاروان کاکەسوور یەکێکە لەو ڕۆماننووسانەى لە ڕۆمانى (کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان)دا بە تەواوى پشتى بە شێواز و تەکنیکى میتاڕۆمان بەستووە و کارەکە بە جۆرێکە زۆرینەى زۆرى ئەو تەکنیکانەى لە میتاڕۆماندا وەکو خەسڵەت دەستنیشاندەکرێن، لەم ڕۆمانەدا هەن.