ده‌رفه‌ت و ئالنگارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی حكومه‌تی زیره‌ك له هه‌رێمی كوردستان
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.17کلیلە وشەکان:
حكومه‌تی زیره‌ك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تگوزاریی ئه‌لیكترۆنی، حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی، پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان.پوختە
یه‌كێك له ڕێگا تازه‌كانی كاركردنی حكومه‌ته هاوچه‌رخه‌كان، به‌گه‌ڕخستنی حكومه‌تی زیره‌كه له به‌ستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه له‌لایه‌ك، هه‌روه‌ها دروستكردنی متمانه له نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتی له‌لایه‌كی دیكه‌وه. هه‌رێمی كوردستانیش كه بانگه‌شه‌ی چاكسازی و نوێخوازی ده‌كات، هاوكات ئاشنایه به نوێترین پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، بۆیه وا پێویست ده‌كات كار به حكومه‌تی زیره‌ك بكا، توێژینه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌ش له‌م پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌وه گرنگیی خۆی په‌یداكردووه، كه ئامانجمانه تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێیدا له ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنییه‌وه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتر به‌هاوڵاتییانیه‌وه كاریكردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئایا ئه‌و ده‌رفه‌ت و ئالنگارییانه چین كه دێنه به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم له جێبه‌جێكردنی حكومه‌تی زیره‌كدا. بۆ ئه‌وه گریمانه‌ی ئه‌وه‌مان كردووه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست په‌نا بۆ ئه‌و جۆره له حكومه‌ته به‌رین، ئه‌وا ئامانجی حكومه‌ته‌كه ناتونرێ بپێكرێت. به‌به‌كارهێنانی میتۆدی وه‌سفی شیكاری، توێژینه‌وه‌كه هه‌وڵیداوه لە ڕێگە‌ی دوو به‌شه‌وه بگات به ده‌ره‌نجامه‌كانی. به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخانهکراوە به ناساندنی حكومه‌تی زیره‌ك. به‌شی دووه‌میش تایبه‌ته به ئه‌گه‌ره‌كانی جێبه‌جێكردنی له هه‌رێمی كوردستان. له كۆتاییدا گه‌یشتنیه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ڕێژه‌ی په‌نابردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خزمه‌تگوزارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌رجه‌م پێگه‌كانی حكومه‌تی زیره‌ك له21% تێپه‌ڕی نه‌كردووه. هه‌روه‌ها جگه له چه‌ند ده‌رفه‌تێك و بوونی ئیراده‌یه‌ك، هه‌ندێ ئالنگاریی گه‌وره له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه كه ڕێگرن له‌چوون به‌ره‌و ئه‌و فۆڕمه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری.