سیاسەتی (شاپوری دووه‌م)ی ساسانی بەرانبەر بە ئاینی مەسیحی لە کوردستان309-379ز
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.04کلیلە وشەکان:
ساسانی، حه‌دیاب، بیت كرخ سلوخ، ئاینی مه‌سیحی، شاپوری دووه‌م.پوختە
لێکۆڵینەوە له ئاینی ئیمپراتۆریه‌تی ساسانی یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی مێژووی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته، چونکە ئه‌وان ئاینی زەردەشتییان زیندووکردەوە و بەهێزیان کرد و کردیان بە ئاینی فەرمیی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یان. چه‌ندین ساڵ ئه‌م ئاینه له ده‌ره‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ت بوو، به‌ڵام به هاتنی ساسانییەکان بۆ سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی، قۆناغێكی گرنگ هاته كایه‌وه بۆ ئاینی زه‌رده‌شتی و موبه‌دانی، بارودۆخی زه‌رده‌شتییەکان ڕووی له پێشكه‌وتن كرد، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می شاپوری دووه‌م، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی موبه‌دان ڕۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كییان هه‌بوو له سیسته‌می حوكمڕانیی ساسانی، بێگومان ئەم ڕووداو و پێشهاتانه بۆ ئاینەكانی تری ژێر قه‌ڵمڕه‌ویی ساسانی، چەندین دەرئەنجامی خوازراو و نەخوازراوی لێ كه‌وته‌وه، ئاینی زه‌رده‌شتی و موبه‌دان هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوون بۆ پێکدادانی نێوان ئیمپراتۆر و به‌رپرسانی ئیمپراتۆریه‌تی ساسانی و پەیڕەوانی ئاینە بیانییەکان به تایبه‌تی ئاینی مه‌سیحی.