شوناسی کەلەپوور لە ڕەسەنێتی و هاوچەرخێتی و نوێگەری و سروشگیریی جوانییەکانی لە کاری موزیکیدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.23کلیلە وشەکان:
سروشگیری جوانی – ڕەسەنێتی – کەلەپووری هونەری – هاوچەرخێتی – نوێگەریپوختە
ئەم توێژینەوەیە مەبەستیەتی تیشکبخاتەسەر شوناسی کەلەپوور لە ڕەسەنێتی و هاوچەرخێتی و نوێگەریی و دواتریش سروشگیریی جوانییەکانی ئەم کەلەپوورە لە کاری موزیکیدا بخاتەڕوو، کە ناوەڕۆکەکەی پەیوەندی بە ژیان و ژیاری کۆمەڵگەوە هەیە.
کەلەپوور لە سادەترین پێناسەی خۆیدا تۆماری تەواوی چالاکیی مرۆییە، لە کۆمەڵگایەکدا لە ماوەیەکی دوورودرێژدا. بە واتایەکی، تر پاراستنی هەموو چالاکییە مرۆییەکان لە یادگەی بە کۆمەڵی خەڵکدا لە گەلێک لە گەلەکان بۆ ئەوەی هەڵسکەوتیان لە ئێستای نەتەوەدا لە بیرکردنەوە و ڕەفتاردا ڕەنگبداتەوە.
چوارچێوەی تیۆری، چوار تەوەرەی سەرەکی لەخۆگرتووە کە یەکەمیان کورتەیەک لە پێناسەی کەلەپوور و دواتر بابەتی کەلەپوور و گرنگییەکەی و لە تەوەرەی دووەمدا توێژەران لە ڕەسەنێتیدا کۆمەڵێک پرسی ئاراستەی کەلەپوور کردووە، لە تەوەرەی سێیەمیشدا بە وردی سروشگیریی کەلەپووری لە کاری موزیکی و جوانییەکانی کەلەپووری موزیکی باسکراون و دواتر ئەنجام و ڕاسپاردەکان خراونەتەڕوو.