توێژینەوەی ڕەسەن

هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافی بۆ دۆخی چالاكیی گه‌شتوگوزار له‌ قه‌زای چۆمان به‌ به‌كارهێنانی شیكردنه‌وه‌ی چواری (SWOT

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): بەرگی 6 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.24
  • ڕوستم سلام عزیز زانكۆی كۆیه‌/ فەكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌ توێژەر
  • هاوكار شمس الدین قادر زانكۆی كۆیە , فەكەلتی پەروەردە/جوگرافیا توێژەر

پوختە

هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافی بۆ دۆخی چالاكیی گه‌شتوگوزار له‌ قه‌زای چۆمان به‌ به‌كارهێنانی شیكردنه‌وه‌ی چواری (SWOT

ئامانجی توێژینەوەكە بریتییە لە هەڵسەنگاندنی بنەما و توانستە سروشتی و مرۆییەكانی گەشتوگوزار لە قەزای چۆمان، بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەكە سەرەڕای ئەوی كە گریمانەی ئەوە دەكات؛ ناوچەكە دەوڵەمەندە بە بنەما سەرەكییەكانی پەرەپێدانی گەشتوگوزار، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بەهەڵسەنگاندنی بابەتییانە دەبێ بۆ دۆخی چالاكیی گەشتوگوزار. بە مەبەستی گەیشتنی ئامانجی توێژینەوەكە توێژەر پشتی بەستووە بە میتۆدی وەسفی و شیكردنەوەی مۆدێلی شیكردنه‌وه‌ی چواری (SWOT) بە سوودوەرگرتن لە فۆڕمی ڕاپرسیی هەڕەمەكی و چاوپێكەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵكانی پسپۆڕ لە بواری گەشتوگوزار، لە شیكردنەوەی چواری بە دانانی كێش بۆ پێوەرەكان لە ڕێگای وەرگرتنی ناوەندی ژمێرەیی بۆ دەستنیشانكردنی خاڵە (بەهێز و لاوازەكان) و دەرخستنی هەڵەكان (دەرفەت) لەگەڵ دیاریكردنی مەترسییەكان لەسەر چالاكیی گەشتوگوزار لە ناوچەی لیكۆڵینەوە، توێژینەوەكە دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی كە قەزای چۆمان خاوەنی چەندین خاڵی بەهێزە لە كەرتی گەشتوگوزار، ئەمە سەرەڕای بوونی چەندین دەرفەت كە دەكرێت لە داهاتوودا ڕۆڵێكی كارا بگێڕێ لە پەرەپێدانی چالاكیی گەشتوگوزار

کلیلە وشەکان: قه‌زای چۆمان، چالاكیی گه‌شتوگوزار، بنەما سروشتی و مرۆییەكان، شیكردنه‌وه‌ی چواری(SWOT).

Geographical assessment of tourism activities in Choman district using SWOT analysis

 

This study aims in investigating the natural and artificial principles and abilities of Choman touristic areas. The paper hypothesizes that the touristic features in the area are the main points for progress. The study uses qualitative method through using (SWOT) analysis depending on a random survey and interview with experts in the field. The SWOT analysis shows the numeral measurements to identify the strong and weak points; besides, it elaborates on the opportunities and the risks on the touristic places in the area. The paper concludes that Choman city has many touristic areas that leads to many opportunities to develop Choman tourism in the future.

کلیلە وشەکان: Soran District, Touristic Activities, Natural and Artificial Principles, SWOT Analysis

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عزیز ڕوستم سلام, and قادر هاوكار شمس الدین. 2023. “هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافی بۆ دۆخی چالاكیی گه‌شتوگوزار له‌ قه‌زای چۆمان به‌ به‌كارهێنانی شیكردنه‌وه‌ی چواری (SWOT”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 1061-98. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.24.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.