توێژینەوەی ڕەسەن

ڕۆڵی تەكنیكی گێڕانەوە لە بەرجەستەكردنی ناسنامەی كەسێتیی كاراكتەر لە ڕۆمانی

  • وەرگیراوە 2024-08-26
  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 2 (2020): بەرگی 3 - ژمارە 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2032.04
  • سەرکەوت عمر ابراهیم زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلێژی پەروەردە-قەڵادزە، بەشی کوردی توێژەر

پوختە

ڕۆڵی تەكنیكی گێڕانەوە لە بەرجەستەكردنی ناسنامەی كەسێتیی كاراكتەر لە ڕۆمانی

ڕۆمانی "بەهاری ڕەش"ی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل یەكێكە لەو ڕۆمانانەی، كە لە بارەی تراژیدیای ئەنفالەوە دەدوێت. چەندین ڕەهەندی جیاوازی وەك: ڕەهەندی نەتەوەیی، سیاسی، كلتووری، جوگرافی و ... لەخۆگرتووە.

 ڕۆماننووس لە ڕێگەی كاراكتەرەكانییەوە ئەم وێنە تراژیدییە دەگێڕێتەوە، كە لە پرۆسەی ئەنفالدا بەسەر نەتەوەی كورددا هاتووە. لە ڕێگەی تەكنیكی گێڕانەوەوە هەوڵیداوە ناسنامەی تایبەت بە هەر یەكێك لە كاراكتەرەكانی بدات بەپێی چۆنیەتی بەشداریكردنیان لە ڕووداوەكاندا. ئەم پێدانی ناسنامەیەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی "ناوی كاراكتەرەكان و ناولێنانیان و وەسفی كاراكتەر و ڕۆڵی هەریەكێك لە كاراكتەرەكان و ئاخاوتن و هزری كاراكتەرەكانەوە" بەرجەستە كراوە.

ڕۆماننووس لە خوڵقاندنی هەر یەكێك لە كاراكتەرە بەشداربووەكاندا بۆ ئەوەی ناسنامەیەكی تایبەتی پێ بدات ناوێكی تایبەتی هەڵبژاردووە، كە گونجاوە لەگەڵ ئەو ڕۆڵەی كە پێیداوە. لە لایەكی دیكەوە لە ڕێگەی وەسفكردنی كاراكتەرەكان و گفتوگۆ و هزر و بیریانەوە ناسنامەی هەر یەكەیانی جوانتر وێناکرتووە. ئەم توێژینەوەیەش هەوڵیداوە بە شێوەیەكی تیۆری- پراكتیكی لەسەر نموونەی وەرگیراوی نێو ڕۆمانەكە ناسنامەی هەر یەكێك لەو كاراكتەرانە بە تەواوی دیاری بكات.

کلیلە وشەکان: بەهاری ڕەش، مەرگەسات، کەلتوور و وەسف.

The Role of Narration Technique in Representing the Character’s Personal Identity in (Bahari Rash) Novel by Ahmed Mohammed Ismael

Ahmad Muhammad Ismails novel “Bahari Res “the black spring” is one of the novels which represent the so-called anfal tragedy. It includes various dimensions such as national, political, cultural, and geographical dimensions.

The novelist narrates the tragedy, which happened to the Kurdish people, via his characters. Through the narration technique he tried to give a certain identity to each of his characters on the basis of their participation in the events. This giving identity springs from choosing character names, their descriptions, their roles, and their discourse and ideas. It indicates that the novelist has chosen a certain name for each of the characters to give them a special identity, which coincides with their given role. Form another angle, he gives a nicer image of his characters by describing their ideas and perspectives.

کلیلە وشەکان: Black Spring, Tragedy, Culture and Description.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ابراهیم سەرکەوت عمر. 2025. “ڕۆڵی تەكنیكی گێڕانەوە لە بەرجەستەكردنی ناسنامەی كەسێتیی كاراكتەر لە ڕۆمانی”. گۆڤاری توێژەر 3 (2): 139-84. https://doi.org/10.31918/twejer.2032.04.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 27

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.