تایبەتمەندییەکانی کۆچبەرانی کوردستان و هۆکارەکانی کۆچکردنیان
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2032.07کلیلە وشەکان:
کۆچ، کۆچی نێونەتەوەیی، کۆچی نایاسایی.پوختە
لە دوو ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی گەورەی کۆچی بەخۆوە بینی، ئەویش کۆچی گەنجان بوو بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا. ده‌شێ ئەم شەپۆلە ببەستینەوە بە سەرهەڵدانی سێ قەیرانی سەرەکی لە هەڕیمی کوردستان لەو دوو ساڵەدا. قەیرانی ئابووری کە لە دەسپێکی ساڵی ٢٠١٤ و بە بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ناوەندییەوە دەستیپێکرد و بە دابەزینی نرخی جیهانیی نەوت توندیی زۆرتری بەخۆیەوە بینی، قەیرانی شەڕی داعش کە بە هاتنی ئاوارەیەکی زۆر لە ناوەڕاستی ٢٠١٤ دەستیپێکرد و دواتریش بە هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان زیاتر توند بوو، سێیەم قەیرانیش قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان کە لە ناوەڕاستی ٢٠١٥ و لە ئەنجامی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، وڵاتی دووچاری ناسەقامگیرییەکی گەورە کردەوە. لەم توێژینەوەیەدا بە دوای هۆکارەکانی کۆچدا دەگەڕێین، هەروەها لە تایبەتمەندییەکانی کۆچبەران و سروشتی کۆچەکە دەکۆڵینەوە. واته ئاماجی توێژینه‌وه‌كه دیاریكردنی هۆكاره‌كانی كۆچکردنی ٢٠١٤-٢٠١٥ی گه‌نجانی كوردستانە، تایبه‌تمه‌ندییه دیمۆگرافییه‌كانی ئه‌و كۆچبه‌رانه و سروشتی ئه‌م شه‌پۆله‌ی كۆچه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ڕۆژئاوا. توێژینه‌وه‌كه چه‌ندایه‌تییه و پشت به ڕووپێوی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئۆنڵاین و شیكاری داتای ده‌ستی دوو به‌ستراوه. ده‌ركه‌وت كۆچه‌كه كۆچێكی سه‌رتاسه‌ری بووە له هه‌رێم نه‌ك پارێزگایه‌ك یان ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو. کۆچبەران بە ڕێژەی زیاتر لە سێ لەسەر چوار ئەم تایبەتمەندییانەیان هەیە: گەنجبوون، سەڵتبوون، نێر بوون و خاوەنی داهاتی کەم. هه‌روه‌ها هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆچ بریتیبوون له ناسه‌قامگیریی سیاسی، سنوورداریی ئازادیی تاكه‌كه‌سی، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی.