شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی (تا) و (لەگەڵ) لە ڕوانگەی واتاسازی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2033.03کلیلە وشەکان:
زمانەوانیی زانینی، واتاسازیی زانینی، تۆڕی واتایی، پۆلە تیشکییەکان، نەخشەی وێنەیی و ئامرازی بەند.پوختە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردن و خستنەڕووی واتا جیاوازەکان و واتای سەرەتایی هەریەک لە ئامرازە بەندەکانی (تا) و (لەگەڵ) بەپێی مۆدێلی فرەواتایی بنەمادار (principled polysemy model)، کە یەکێکە لەو مۆدێلە زمانییانەی لە چوارچێوەی قوتابخانەی زمانەوانیی زانینی لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن تایلەر و ئەیڤانس بە مەبەستی دەستنیشانکردنی واتا جیاوازەکان (distinct sense) و واتای سەرەتایی(primary sense) ئامرازە بەندەکان خراوەتەڕوو.
لە سەرەتای توێژینەوەکە هەوڵی ناساندنی مۆدێلە زمانەوانییەکە و ئەو چەمکە جیاوازانە دراوە، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بابەتی توێژینەوەکەوە هەیە.
پاشان بەپێی ئەو پێوەرانەی، کە لە مۆدێلەکەدا هاتوون واتای سەرەتایی و واتا جیاوازەکانی ئامرازە بەندەکان دەستنیشانکراون.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، تۆڕی واتایی ئامرازی بەندی (تا) جگە لە واتای (دیاریکردنی کۆتایی شوێن/ کاتی ڕوودان)، کە واتای سەرەتایی ئامرازە بەندەکەیە خاوەنی (چوار) واتای جیاوازە، کە لە ناویاندا هێشوێکی واتاییش بەرچاو دەکەوێت، هەروەها تۆڕی واتایی ئامرازی بەندی (لەگەڵ)یش لەپاڵ واتای (بەیەکەوەبوون)، کە واتای سەرەتایی ئامرازە بەندەکەیە، (سێزدە) واتای جیاوازیش لە خۆدەگرێت، کە بەهۆی (سێ) هێشووی واتاییەوە بە واتای سەرەتاییەوە لکێنراون.