زەوتکردنی زمان رەهەندە نوێیەکانی رۆمانی پۆست کۆلۆنیالیزم لە داگیرکردنی تاریکی دا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.21lich.05پوختە
همكی ڕۆمانی كۆلۆنیازمی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و بزاوته ئه‌ده‌بییه‌ی كه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر دوو هێزی كۆلۆنیازمی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسیدا سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌م ئه‌ده‌به ئه‌ده‌بێكی ڕێخۆشكه‌ر بوو بۆ هه‌ژموون و فروانخوازیی كۆلۆنیازمی ڕۆژئاوایی كه له ڕوانگه‌یه‌كی لوتبه‌رزانه‌ی كهڵهگاییهوه ته‌ماشای زمان و کلتوور و بوونی گه‌لانی بنده‌ستی ده‌كرد و له باڵاده‌ستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و په‌راوێزخستندا بهرجهستهدهبوو.
وه‌ك په‌رچه كردارێك به‌رانبه‌ر خۆسه‌پاندنی كۆلۆنیالیزم، كه ئه‌ده‌بی وه‌ك چه‌كێكی كاریگه‌ر به‌كارده‌هێنا، گه‌لانی بنده‌ست و په‌راوزێزخراو و زمان قه‌ده‌غه‌كراو، پاش كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می باڵاده‌ستیی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆی كۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی، به به‌كارهێنانی هه‌مان چه‌ك و له ڕێگه‌ی ڕۆمانه‌وه خراپه‌كاری و دادۆشینی ئابووری و زه‌وتكردنی زمان و هه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌كانی كۆلۆنیالزمی ڕۆژئاواییان پیشاندا، تێكۆشان بۆ به ده‌ستهێنانه‌وه‌ی زمان و كلتووری خۆماڵییان، ئه‌م ڕه‌وته نوێییه له نووسین و به‌رهه‌مهێنانی ڕۆمان ناونرا (گێڕانه‌وه‌ی پێچه‌وانه Counter narration).
پاش ڕزگاربوونی ده‌وڵه‌تانی بنده‌ستی كۆلۆنیازمی ڕۆژئاوایی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته نیشتیمانی یاخود نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، جارێكی تر سیاسه‌تی داپڵۆسین و په‌راوێزخستن و قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و کلتووری گه‌لان و كهمایهتییهكان له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی كه تا دوێنی خۆیان به ده‌ست پشتگوێخستن و چه‌وساندنه‌وه‌وه ده‌ناڵاند، پهیڕهوكرایهوه، به هێزی زبر (سه‌ربازی) و نه‌رم (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ڕۆشنبیری) هه‌وڵی بنبڕكردنی نه‌ته‌وه و گه‌لانی بێ ده‌وڵه‌ت درا، خۆیان و زمان و شوناس و بوونيان دووچاری له ناوچوون بوونه‌وه. ئه‌مه‌ش وای له ئه‌م نه‌ته‌وه بێ ده‌ره‌تانانه كرد ئه‌ده‌ب، به تایبه‌تی تر ڕۆمان بكه‌نه قه‌ڵغانی به‌رگریكردن و خۆپاراستن له توانه‌وه و سڕینه‌وه.