The ethnic question of the province of Mosul in the negotiations of the Congress of Lausanne in the light of British documents
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2581kq.03کلیلە وشەکان:
ئیتنی، ویلایەتی موسڵ ، کۆنگرەی لۆزان ، بەڵگەنامەبریتانییەکانپوختە
پرسی ویلایەتی موسڵ، کە بە کێشەی ویلایەتی موسڵ ناسراوە، یەکێک لە کێشە هەرە ئاڵۆزەکانی نێو گفتوگۆکانی کۆنگرەی لۆزان بوو، کە لەو کۆنگرەیەدا یەکلانەکرایەوە، بەڵکو دواجار لە ڕێگای کۆمەڵەی گەلانەوە یەکلاکرایەوە. یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگەکانی نێو گفتوگۆکانی ئەم پرسە، بریتی بوو لە بنیاتی ئیتنیی ویلایەتەکە، هەردوو لایەنی کێشەکە، کە تورکیا و بەریتانیان، دەیانویست لە قازانج و بەرژەوەندیی خۆیاندا بەکاریبهێنن. لەم پێناوەشدا، هەردوو لا هەوڵیانداوە لە ڕێگای ئاماری تایبەت بەخۆیان و پاساوی نابابەتی و نادروستەوە کێشەکە بەلای خۆیاندا بشکێننەوە. بۆیە ئەم بابەتە، هەوڵ دەدات، لێکۆڵینەوە لەم ڕووەوە بکات. هەوڵیداوە، لە دوو باسی سەرەکیدا، باس لە پرسی ویلایەتی موسڵ لەو کۆنگرەیەدا بکات و دواتریش پرسی ئیتنی لە گفتوگۆکاندا تێبگات. دوای ئەوەش کاری لەسەر شیتەڵکردنی بابەت و زانیارییەکانی دوو توێی یاداشت و ڕاپۆرتەکانی کردوە، کە لەو گفتوگۆیانەدا هەردوو لا کاریان لەسەر کردوە. هەر لێرەشەوە، کاری لەسەر لەمەحەکدانی زانیاری و داتاکانی نێو ئەو گفتوگۆیانە کردوە، ئەویش بە بەراوردکردنیان لەگەڵ واقعی ئیتنی ئەوکات، بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوە مێژووییەکان بۆ دروستی و بابەتی بوونی لێکۆڵینەوەکە، لە کۆتاییشدا بە چەند ئەنجامێک گەیشتووین، کە لە توێژینەوەکەدا خراونەتەڕوو.