دەرکەوتنەکانی لێهاتوویی نێوان کولتوورەکان لە پۆلەکانی (EFL)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2582.20کلیلە وشەکان:
کولتوور، هەمەجۆری، نێوان کولتوورەکان، لێهاتووییپوختە
لێهاتوویی نێوان کولتوورییەکان، وەک توانای پەیوەندیکردنی کاریگەرانە لەگەل ئەو کەسانەی پاشخانی کولتووری جیاوازیان هەیە، بووەتە بەشێکی بنەڕەتی پەروەردەی زمان لە جیهانی پێشکەوتووی ئەمڕۆدا. ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوە لە دەرکەوتەکانی لێهاتوویی نێوان کولتوورییەکان دەکات لە پۆلەکانی EFL، بە پشتبەستن بە دیدگا و ستراتیژی و بەربەستەکانی بەردەم مامۆستایان. مۆدێلی بایرام لە لێهاتوویی پەیوەندی نێوان کولتوورەکان چوارچێوەیەکی ناوەندییە بۆ ئەم توێژینەوەیە، و شێوازی وەسفکردن جێبەجێکراوە، بە بەکارهێنانی پرسیارنامە و چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستایانی EFL لە زانکۆی سەلاحەددین. دۆزینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆدەنگییەکی بەهێز لە نێوان مامۆستایاندا هەیە سەبارەت بە گرنگی تێکەڵکردنی فێربوونی کولتووری شانبەشانی فێرکردنی زمان. مامۆستایان پێیان وایە هاندانی پەیوەندی نێوان کولتوورەکان یارمەتی قوتابیان دەدات زیاتر متمانەیان بە خۆیان هەبێت و کراوە بن و ئامادە بن بۆ پەیوەندی جیهانی و باشترکردنی شارەزایی زمانیان. مامۆستایان چالاکانە ستراتیژییەکانی وەک سەرچاوەی راستەقینەی زمانی، گفتوگۆی گروپی و ئامرازە دیجیتاڵییەکان بەکاردەهێنن بۆ پەروەردەکردنی تواناکانی قوتابیان سەبارەت بە لێهاتوویی نێوان کولتوورەکان، هەرچەندە ئەو تێکەلکردنە بەپێی بابەتەکان دەگۆڕێت. توێژینەوەکە بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی چاکسازی لە مەنهەج، ڕاهێنانی مامۆستایانی ئامانجدار، باشترکردنی سەرچاوەکان، و پشتگیری دامەزراوەیی بۆ بەهێزکردنی پەروەردەی نێوان کولتوورەکان کۆتایی دێت. دۆزینەوەکان تێڕوانینێکی بەنرخ پێشکەش بە گەشەپێدەرانی مەنهەج و پەروەردەکاران دەکەن، بە ئامانجی باشتر ئامادەکردنی قوتابیان بۆ پەیوەندیکردن لە شوێنە فرە کولتوورییەکان.