شیكردنه‌وه‌ی جوگرافی مه‌ترسی لافاو له ئاوزێڵی رووباری باڵه‌كیان به‌به‌كارهێنانی مۆدێڵی (HEC-1)- WMS
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2582.10کلیلە وشەکان:
مۆدێڵی(HEC-1).پوختە
پوخته:-
دیارده‌ی لافاو به‌یه‌كێك له مه‌ترسییه ژینگه‌ییه دیارده‌كان داده‌ندرێت، مه‌ترسی دیارده‌كه له‌م ناوچانه زیاتر ده‌بێت كه خاوه‌نی به‌رزی و نزمییه‌كی ئاڵۆز و قه‌باره‌یه‌كی زۆری بارانی ساڵانه‌ن. رێژه‌ی به‌رزی و نزمی له ئاوزێڵی رووباری باڵه‌كیان ده‌گاته (81.6م/كم) و هاوكات تێكڕای بارانی ساڵانه‌ی ناوچه‌كه (969.1ملم)ـه، له‌م روانگه‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه له مه‌ترسی لافاو له ئاوزێڵهكه گرنگییه‌كی زیاتر په‌یداده‌كات. ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ستنیشانكردنی قه‌باره‌ی مه‌ترسی لافاوو ده‌رخستنی جیاوازی شوێنی دیارده‌كه‌یه له ئاوزێڵهكهدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتبه‌ستراوه به مۆدێڵی(HEC-1) له‌ناو پرۆگرامی (Watershed Modelling System) كه ناسراوه به مۆدێڵی (WMS) وێڕای سوود وه‌رگرتن له هه‌ریه‌ك له پراگرامهكانی (GIS & RS). له‌ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه، قه‌باره‌ی ساڵانه‌ی ئاوی رێكردوو له ته‌واوی ئاوزێڵه لاوه‌كیه‌كانی رووباره‌كه ده‌گاته (10487489.4م3)، ئاوزێڵی خۆران به(3493779.75م3) پله‌ی یه‌كه‌می قه‌باره‌ی لهبهررۆیشتی ئاوی هه‌یه‌و ئاوزێڵی شێخان به (494945.5م3) پله‌ی كۆتایی وه‌رگرتووه، هاوكات ئاوزێڵهكانی (شێخان و سیتكان) تێكڕای ماوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ لافاو كه‌متره له (3)كاتژمێر، به‌مه‌ش به‌ناوچه‌ی مه‌ترسی به‌رزی دروستبوونی لافاو هه‌ژمارده‌كرێن.