Original Articles

بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری لە سیستەمی فیدڕالیدا

  • بڵاو کرایەوە 2025-09-02
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 2 (2025): Volume 8 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2582.11
  • محمد کریم حاجی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان Author
  • پ. ی. د. سۆران علی حسن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێڕاق Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2582.11

کلیلە وشەکان:

دادپەروەریی دەستووری, دادگای دەستووری, سیستەمی فیدڕاڵی

پوختە

مێژووی بیرۆکەی دادپەروەری، دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتە کۆنەکان، بەڵام بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری لە سەردەمی نوێدا، گرنگیی زۆری هەیە، لەبەر ئەوەی دەستووری نووسراو بە  بنەمای دیاری فەراهەمبوونی ئەژمار دەکرێت، بۆیەشە یاسادانەرانی دەستووری لە هەوڵی تەواوەتی ئەوەدان، کە بتوانن دەستوور بکەنە ئامرازێک بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئەم چەمکە، هەروەها گرنگیی ئەم توێژینەوە بریتییە لە دەرخستنی بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری، سەرەڕای پێگە گرنگەکەىی لە سیستەمی فیدڕاڵیدا، لەبەر ئەوەی دادپەروەریی دەستووری پەیوەندارە بە ئامانجێکی دوور و فراوان، بۆ ئەم مەبەستەش پشتمان بەستووە بە میتۆدی شیکاری، بۆ شیکارکردنی بیرورا، بۆچوونەکانی فیقهی دەستورى، دەقی دەستووری، بە ئامانجی دیاریكردنی بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری و پێگەی لە هاتنەدیی لە سیستەمی فیدڕاڵیدا، كه‌ بەهۆیەوە دەستوور ئەو ئامانجە باڵایەی دادپەروەریی لە خودی خۆیدا بەرجەستە بکات و وا  دەربخات کە گشتیتر و فراوانترە لە ئامانجی دادپەروەریی لە یاسا ئاساییەکاندا، هەروەها دەریبخات کە یاسادانەری دەستووری لە پێشتر و داڕێژەری دادپەروەریی ناو دەستوورە، هەروەها دادگای دەستووری بەتەنها هێنەرەدیی دادپەروەریی دەستووری نییە، بەمەش دادپەروەریی دەستووری تەنها دامەزراوەیەک نییە، بەڵکوو پڕۆسەیەکە بۆ خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەدا، بە تایبەتیش لەو ڕۆڵەی لە سیستەمە فیدڕالییەکان هەیەتی.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حاجی محمد کریم, and حسن سۆران علی, trans. 2025. “بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری لە سیستەمی فیدڕالیدا”. گۆڤاری توێژەر 8 (2): 320-52. https://doi.org/10.31918/twejer.2582.11.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 19

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.