لکاندنی واتایی لە زمانی کوردیدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2582.13کلیلە وشەکان:
: لکاندن, لکاندنی واتایی, پۆلێنی نوێی لکاندنی واتایی, واتای پڕاگماتیکی, نیشانە پڕاگماتیکییەکانپوختە
ئەم توێژینەوەیە، لکاندنی واتایی لە زمانی کوردیدا تاووتوێ دەکات و توێژینەوەی لەبارەوە دەکات، ئەم چەشنە لکاندنە واتاییانە دیاری دەکات، کە لە ڕێگەی یەکە فەرهەنگییەکان و واتا پڕاگماتیکییەکان و ڕەهەندە دەقییەکانەوە هاوئاهەنگی و یەکپارچەیی تیگەیشتنی دەق دروست دەکەن. لەم توێژینەوەیەدا بە سوودوەرگرتن لە تیۆرەکانی لکاندن، دووبارە پۆلێنێکی تری واتایی داڕێژراوەتەوە. هاوکات توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنێک بۆ تیۆرە جیاجیاکانی لکاندن دەکات، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە شیکردنەوەی دەقدا بەکار هاتوونە.
بە گوێرەی ئەنجامە بەدەستهاتووەکانی ئەم توێژینەوەیە، لە لایەکەوە گریمانی پۆلێنێکی نوێی لکاندنی واتاییمان کردووە. لە لایەکی تریشەوە نیشانە پڕاگماتیکییەکان بە بەشێکی گرنگی پرۆسەی لکاندنی واتایی هەژمارکراون. هەروەها لکاندنی واتایی بە هەرسێک جۆرەکەیییەوە بە شێوەی جیاجیا لە دەقەکانی زمانی کوردیدا بەکارهێنراوە، پڕۆسەی لکاندنیش تەنیا لە ڕیگەی لکاندنی ڕێزمانی یان فەرهەنگییەوە بەدی نایەت، بەڵکو پڕاگماتیک و ڕەهەندە دەقییەکانیش لە فەراهەمکردنی کردەی لکاندندا بەشدارن.