A Critical Reading of the Definition of Myth in Kurdish Literature
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2573.39کلیلە وشەکان:
ئەفسانە، ڕەگەز، (فۆڕم – ڕووکەش – ڕوواڵەت)، مانع و جمع، جیاکاری، جۆر.پوختە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ پێناسەی ئەفسانە لە ئەدەبی کوردیدا)یە، کە خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ پێناسەکانی ئەفسانە دەکات لە دوو نامەی ماستەردا. بەم شێوەیە، لە دوو بەش پێکهاتوە، بەشی یەکەم، تیۆرییە و دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، تەوەری یەکەم باس لە چییەتی پێناسە و بنەما و مەرجەکانی دەکات، تەوەری دووەم بریتییە لە چەمک و زاراوە و پێناسەی ئەفسانە.
بەشی دووەمیش، کە پڕاکتیکییەکەیەتی، لە دوو تەوەر پێکهاتوە. لە تەوەری یەکەمدا، بە شێوەیەکی پڕاکتیکی بە پشتبەستن بە پێناسەی پێناسە و بنەما و مەرجەکانی لەگەڵ پێناسەی ئەفسانە، خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ پێناسەکانی ئەفسانە کردوە لە توێژینەوەی یەکەمدا، تەوەری دووەمیش خوێندنەوەیەکی ڕەخنەییە بۆ پێناسەکانی ئەفسانە لە توێژینەوەی دووەمدا.