دانانی چوارچێوەیەکی یاسایی و ڕێکخراوەیی بۆ پیشەسازی تەکافول لە عێراق
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2583.09کلیلە وشەکان:
تەکافول لە عراق، پرسە یاساییەکان،و پرسە شەرعیەکانپوختە
دانانی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پیشەسازی تەکافول لە عێراق زۆر پێویستە بە هۆکارەی کە زۆرینەی خەڵکی عێراق موسڵمانن. ە ئەم توێژینەوەیە جەخت دەکاتەوە لەسەر پیشەسازی تەکافولی عێراق لە چوارچێوەی یاسا تەقلیدییەکانی ئێستای عێراقدا. بەڵام چەند کێشەیەک لە کەرتی تەکفولی عێراقدا هەیە. یەکەم: بابەتی یاسایی و ڕێکخراوەیی، وەک نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە تەکافول. بۆیە دەرکردنی یاسایەکی تایبەتی تەکافول پێویستە. شیکردنەوەی یاساکانی تەکافولی هەندێک وڵات شێوازێکی گونجاوە بۆ ئەوەی عێراق یاسایەکی گشتگیری تەکافول دەربکات. دووەم: کێشەکانی پابەندبوون بە شەریعەت، وەک کەمی شارەزایانی شەریعەت کە زانیاری تەواویان هەبێت لە تەکافول و نەبوونی زانایانی شارەزا لە شەریعەت کە بتوانن فەتوا دەربکەن، ڕەنگە تەحەدایەکی بەرچاو بێت بۆ پیشەسازی تەکافولی عێراق. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە بانکی ناوەندی عراق ناوەندێکی ڕاهێنان بۆ زانایانی شەریعەت و ستافەکانی ئێستا دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی لەسەر بەرهەمەکانی تەکافول ڕابهێنرێن. جگە لەوەش بەپێی ڕێنماییەکانی ئێستای ڕێکخستنی تەکافول ٢٠١٩ کە لەلایەن بانکی ناوەندی عراق دەرچووە و لەلایەن دەستەی خزمەتگوزارییە داراییە ئیسلامیەکانەوە ئاماژەی پێکراوە، هەر کۆمپانیایەکی تەکافول پێویستە لیژنەیەکی چاودێری شەرعی دابمەزرێنێت. جگە لەوەش دامەزراندنی لیژنەیەکی چاودێری شەرعی ناوەندی بۆ پیشەسازی تەکافول لە عێراق پێویستە. سێیەم: سنوورداربوونی هۆشیاری گشتی تەحەدایەکی تر بۆ پیشەسازی تەکافول لە عێراقدا دروست دەکات. زۆربەی خەڵکی عێراق زانیارییان لەسەر تەکافول نییە؛ جیاوازی ناکەن لە نێوان بیمەی ئاسایی و تەکافول. لێرەوە پێویستە کۆمپانیاکانی ئێستای تەکافول لە ڕێگای میدیاکان بە یارمەتی بانکی ناوەندی عراق زانیاری لەبارەی تەکافول بدەن بە هاوڵاتیان. سنوورداربوونی ژمارەی ئەو دامەزراوانەی لە عێراقدا کە بەرهەمی تەکافول دابین دەکەن، تەحەدایەکی ترە بۆ پیشەسازی تەکافول. سەرەڕای ئەوەش، کەمی ستافی لێهاتوو لەم دامەزراوانەدا وەک پرسێکی بەرچاو بۆ پیشەسازی تەکافول لە وڵاتەکەدا دادەنرێت