توێژینەوەی ڕەسەن

شیکاریی شوێنجێیی بۆ خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران

  • وەرگیراوە 2024-07-20
  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): بەرگی 7 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.15
  • عمر حسن حسین زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی جوگرافیا توێژەر
  • مصطفی یوسف کەلێتەیی زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی جوگرافیا توێژەر

پوختە

شیکاریی شوێنجێیی بۆ خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران

خزمەتگوزارییە فێرکارییەکان یەکێکن لەو خزمەتگوزارییانەی کە لە شارەکاندا پێشکەشی دانیشتووانی دەکرێت، بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی شار و کەرتی پەروەردە و بۆ ئەوەی نەوەیەکی زیرەک و تێگەیشتوو و پێگەیشتوو پێشکەش نیشتیمان بکەن، و لە ڕێگەی ئەم نەوەیەوە ژینگەیەکی لەبەر و تەندروست بەرهەمبهێنێت بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە.

ئامانجی سەرەکی لەم لێکۆڵینەوەیە بریتییە لە ئاشنابوون بە دابەشبوونی شوێنی هەنووکەی خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران، و گونجانیان لەگەڵ پێوەرەکانی پلاندانانی شوێنی خزمەتگوزاریی فێرکاری، و  دەرخستنی گرفت و کێشەی دابەشبوونی شوێنی  خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران.

   بۆیە خزمەتگوزاریی فێرکاری ساڵ لە دوای ساڵ ژمارە و ڕووبەریان ڕووی لە زیادبوون بووە، لە ساڵی (٢٠١٠_ ٢٠٢٢) ژمارەی باخچەی ساوایان گەیشتۆتە (١٢) باخچە، بە ڕووبەری (١.٧) هێکتار و ژمارەی قوتابخانە بنەڕەتییەکان گەیشتۆتە (٥٦) قوتابخانە بە ڕووبەری (١٦) ‌هێکتار، هەروەها ژمارەی قوتابخانە ئامادەییەکان گەیشتۆتە (٢٩) ئامادەیی بە ڕووبەری (١٥.٦٦) ‌هێکتار، بە شێوەی جیاواز دابەشبوونە بەسەر شاری سۆراندا

Spatial analysis of educational services in Soran

Educational services are one of the services that cities provide to their residents, in order to develop the city and the education sector and to provide an intelligent, understanding and mature generation to the country, and through this generation to produce a healthy environment for society.
The main objective of this study is to become familiar with the current spatial distribution of educational services in Soran, and their compatibility with the criteria of spatial planning of educational services, and to identify the problems of spatial distribution of educational services in Soran.
Therefore, the number and area of educational services has increased year after year. In 2010-2022, the number of kindergartens reached 12 kindergartens with an area of 1.7 hectares and the number of primary schools reached 56 schools with an area of 16) hectares, and the number of high schools has reached (29) high schools with an area of (15.66) hectares, distributed in different ways in Soran.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حسین عمر حسن, and کەلێتەیی مصطفی یوسف. 2024. “شیکاریی شوێنجێیی بۆ خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 381-433. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.15.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

11-20 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.