شیكردنەوەی چەند دەقێكی شیعری بە پێی تیۆری ڕەخنەی ژینگەیی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.08کلیلە وشەکان:
ژینگە، ژینگەزانی، ڕهخنهی ژینگهیی، پاراستنی ژینگە، مرۆڤ و ژینگە.پوختە
ڕەخنەی ژینگەیی، ڕوانگەیەكی ڕەخنەیی نوێیە، گرنگی بە توێژینەوەی ژینگە و سروشت و شوێن لە داهێنانی ئەدەبیدا دەدات. توێژەرانی ئەدەبی ئەو دەقانەیان شیکردوونەتەوە کە نیگەرانییەکانی ژینگە دەردەخەن. ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی 'شیكردنەوەی چەند دەقێكی شیعری بە پێی تیۆری ڕەخنەی ژینگەیی' هەوڵێکە بۆ ناساندنی تیۆری ڕەخنەی ژینگەیی لە ئەدەبی کوردیدا. توێژینەوەکە لە دوو بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم زاراوە و چەمك و گرنگیی ڕەخنەی ژینگەیی دەگرێتەخۆ. لە بەشی دووەمدا، چەند دەقێكی شیعری شاعيران 'كەریم دەشتی، كەژاڵ ئەحمەد و دلاوەر قەرەداغی' مان بەپێی بنەماكانی ئەم تیۆرە شیكردۆتەوە. لە كۆتاییدا ئەنجام و لیستی سەرچاوەكان و پوختەی توێژینەوەكە بە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی خراونەتەڕوو.