هەراسانی سێکسی و پەیوەندیی بە فشاری کارەوە لەلای کارمەندە ژنەکان لە کەرتی تایبەت
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.11کلیلە وشەکان:
هەراسانی سێکسی، فشارەکانی کار، کارمەندە ژنەکان.پوختە
ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتیبوو لە زانینی ئاستی هەراسانی سێکسی، زانینی ئاستی فشارەکانی کار و دۆزینەوەی پەیوەندیی هەراسانی سێکسی بە فشارەکانی کار. لەم توێژینەوەیەدا پشت بە میتۆدی وەسفی چەندێتی بەستراوە و داتاکان لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاپرسییەوە کۆکراونەتەوە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە پێکدێت لەو ژنانەی کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و نموونەی توێژینەوەکەش بریتییە لە (N= 400) کارمەندی ژن کە لە کەرتی تایبەت لە پارێزگەی هەولێر کاردەکەن. ئەنجامە شیکارییەکانی داتا کۆکراوەکانی ئەم توێژینەوەیە، ئەوەی دەرخستبوو کە نموونەی توێژینەوەکە ئەزموونی هەراسانی سێکسیان کردبوو و نموونەی توێژینەوەکە بە ئاستێکی بەرز هەستیان بە فشارەکانی کار کردووە و بەڵەگەداری ئاماری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکان پەیوەندییەکی بەڵگەداری ئاماریی نێوان هەراسانی سێکسی و فشارەکانی کار پیشاندەدراوە، هەروەها ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستبوو کە هەراسانی سێکسی بە ڕێژەی (٣٢%) دەبێتە هۆی بەرزبووونەوەی فشارەکانی کار. لە کۆتاییشدا توێژەر بە پشتبەستن بەو ئەنجامانەی کە توێژینەوەکە پێی گەیشتبوو چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی خستۆتەڕوو.