توێژینەوەی ڕەسەن

دەستنیشانکردنی کارامەییە مەعریفییە بنەڕەتییەکانی وانەی بیرکاری لە قۆناغی فێربوونی بنەڕەتیدا

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): بەرگی 6 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.15
  • فەرمان حەسەن عەوڵا زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب توێژەر
  • کەریم شەریف قەرەچەتانی زانکۆی سلێمانی/کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی توێژەر

پوختە

دەستنیشانکردنی کارامەییە مەعریفییە بنەڕەتییەکانی وانەی بیرکاری لە قۆناغی فێربوونی بنەڕەتیدا

ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە لە پەیوەندیی پێنج کارامەیی مەعریفی بنەڕەتی کە بریتین لە کارامەییەکانی (بیرکاری، ژمێرەیی، شیکاری، پۆلێنکاری، پێوانەکاری) بە وانەی بیرکاری لە قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی بکۆڵێتەوە. ئامانج لە توێژینەوەکە بریتییە لە دەستنیشانکردنی کارامەییە مەعریفییە بنەڕەتییەکانی وانەی بیرکاری و ئاستەنگی فێربوون لە وانەکە لە قۆناغی خوێندنی بنەڕەتیی پۆلەکانی (1-8) لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە). توێژینەوەکە پەیڕەوی لە میتۆدی وەسفی کردووە و به‌ مه‌به‌ستی پێوانکردنی دیاردەکە  پشتی پێوانکارێکی سەنگی-مەحەکی بەستووە کە تیایدا نمرەیەکی دیاریکراو کراوەتە سەنگی مەحەک بۆ ئەوەی هەر بەشداربووێک بەو نمرەیە بگات. ئەنجامی توێژینەوەکە ئاستێکی بەرزی لە لاوازیی کارامییە مەعریفییەکان و ئاستەنگی فێربوونی لە وانەی بیرکاری لای نموونەی توێژینەوەکە دەرخستووە، بە جۆرێک لە کۆی (480) بەشداربوو، (387) بەشداربوو بە ڕێژەی (%80. 6) کێشەی لاوازیی کارامەیی مەعریفی لە بیرکاری و ئاستەنگی فێربوونیان لە بابەتەکەدا هەیە. دەرەنجامی توێژینەوەکە ئاماژەی بە ڕێژەیەکی بەرزی لاوازیی کارامەیی مەعریفی و بوونی جیاوازیی نێوان ڕەگەزی نێر و مێ و نەبوونی جیاوازیی ئاستی کارامەییەکان بە پێی شوێن لای نموونەی توێژینەوەکە کردووە.

کلیلە وشەکان: کارامەییە مەعریفییە بنەڕەتییەکان، ئاستەنگی فێربوون لە بیرکاری، خوێندنی بنەڕەتی

Diagnosis of Basic Cognitive Skills in Mathematics in Basic Education grades

This study attempted to investigate the relationship between five Basic cognitive skills: Mathematical skill, Numerical skill, Classification skill, and Measuring skills related to Math lessons in basic education. The study aims to identify basic cognitive skills in math lessons and the obstacles in learning math lessons in the basic education grades (1 to 8) in three provinces in Kurdistan (Erbil, Sulaymaniyah, and Halabja). This research utilized the descriptive method. Measuring phenomena depend on the criterion-referenced Test. A specified grade is made to the criterion Reference that each participant can reach that grade. The study's results illustrated poor cognitive skills and learning difficulties in mathematics. Furthermore, out of 480 participants, 387 participants (80. 6%) have poor cognitive skills in mathematics and learning difficulties. The outcomes indicated poor cognitive skills, significant gender differences between males and females, and no statistical differences in cognitive skills based on provinces. In sum, several recommendations are presented for further studies. 

کلیلە وشەکان: Basic cognitive skills, Math Learning Disability, Basic education

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عەوڵا فەرمان حەسەن, and قەرەچەتانی کەریم شەریف. 2023. “دەستنیشانکردنی کارامەییە مەعریفییە بنەڕەتییەکانی وانەی بیرکاری لە قۆناغی فێربوونی بنەڕەتیدا”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 645-706. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.15.

توێژینەوە هاوشێوەکان

31-40 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.