Original Articles

ڕۆڵی تەكنیكی گێڕانەوە لە بەرجەستەكردنی ناسنامەی كەسێتیی كاراكتەر لە ڕۆمانی

  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 2 (2020): Volume 3 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2032.04
  • سەرکەوت عمر ابراهیم زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلێژی پەروەردە-قەڵادزە، بەشی کوردی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2032.04

کلیلە وشەکان:

بەهاری ڕەش، مەرگەسات، کەلتوور و وەسف.

پوختە

ڕۆمانی "بەهاری ڕەش"ی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل یەكێكە لەو ڕۆمانانەی، كە لە بارەی تراژیدیای ئەنفالەوە دەدوێت. چەندین ڕەهەندی جیاوازی وەك: ڕەهەندی نەتەوەیی، سیاسی، كلتووری، جوگرافی و ... لەخۆگرتووە.

 ڕۆماننووس لە ڕێگەی كاراكتەرەكانییەوە ئەم وێنە تراژیدییە دەگێڕێتەوە، كە لە پرۆسەی ئەنفالدا بەسەر نەتەوەی كورددا هاتووە. لە ڕێگەی تەكنیكی گێڕانەوەوە هەوڵیداوە ناسنامەی تایبەت بە هەر یەكێك لە كاراكتەرەكانی بدات بەپێی چۆنیەتی بەشداریكردنیان لە ڕووداوەكاندا. ئەم پێدانی ناسنامەیەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی "ناوی كاراكتەرەكان و ناولێنانیان و وەسفی كاراكتەر و ڕۆڵی هەریەكێك لە كاراكتەرەكان و ئاخاوتن و هزری كاراكتەرەكانەوە" بەرجەستە كراوە.

ڕۆماننووس لە خوڵقاندنی هەر یەكێك لە كاراكتەرە بەشداربووەكاندا بۆ ئەوەی ناسنامەیەكی تایبەتی پێ بدات ناوێكی تایبەتی هەڵبژاردووە، كە گونجاوە لەگەڵ ئەو ڕۆڵەی كە پێیداوە. لە لایەكی دیكەوە لە ڕێگەی وەسفكردنی كاراكتەرەكان و گفتوگۆ و هزر و بیریانەوە ناسنامەی هەر یەكەیانی جوانتر وێناکرتووە. ئەم توێژینەوەیەش هەوڵیداوە بە شێوەیەكی تیۆری- پراكتیكی لەسەر نموونەی وەرگیراوی نێو ڕۆمانەكە ناسنامەی هەر یەكێك لەو كاراكتەرانە بە تەواوی دیاری بكات.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ابراهیم سەرکەوت عمر, trans. 2025. “ڕۆڵی تەكنیكی گێڕانەوە لە بەرجەستەكردنی ناسنامەی كەسێتیی كاراكتەر لە ڕۆمانی”. گۆڤاری توێژەر 3 (2): 139-84. https://doi.org/10.31918/twejer.2032.04.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 27

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.