ئیرادەی سیاسی وەکو پێداویستییەکی گرنگی پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2032.05کلیلە وشەکان:
ئیرادەی سیاسی، گەندەڵیی سیاسی، حوکمڕانی و کوردستانپوختە
ئەم توێژینەوەیە لە پەیوەندی نێوان ئیرادەی سیاسی و پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکۆڵێتەوە و دۆخی هەرێمی کوردستان- عێراق لە دوای ٢٠١٤ وەکو کەیسی توێژینەوە وەردەگرێ. میتۆدی شیکاریی سیاسی بۆ لێکۆڵینەوە بەکارهێندراوە و داتاکانی ناو توێژینەوە بە میتۆدی جۆرایەتی qualitative مامەڵەیان لەگەڵ کراوە. توێژەر بە دوای پرسیاری ناساندنی ئیرادەی سیاسی و پێداویستییەکانی، پەیوەندی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی دۆخی هەرێمی کوردستان دەگەڕێت. ئیرادەی سیاسی وەکو پڕۆسەیەکی بە کۆمەڵی دەناسێنێ، کە ژمارەیەک دامەزراوەی فەرمی و ناحکومی و سیاسی تێیدا بەشدارن و لە گوتار و کرداریان ڕەنگدەداتەوە. هەرچەندە لە هەرێمی کوردستاندا دامەزراوەکان هەنگاویان ناوە بۆ پیشاندانی ئیرادەی سیاسی، و یاسا و ڕێنمایی بۆ ئەم پرسە دەرکراون، دامەزراوەی نوێ وەکو دەستەی دەسپاکی دروستکراون، بەڵام هێشتا هەنگاوی کرداریی پێویست ماوە بنرێن.