توێژینەوەی ڕەسەن

شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی (تا) و (لەگەڵ) لە ڕوانگەی واتاسازی

  • وەرگیراوە 2024-08-27
  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 3 (2020): بەرگی 3 - ژمارە 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2033.03
  • دلێر صادق کانبی بەشی کوردی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران توێژەر
  • دلاوەر شوکری باپیر بەشی کوردی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران توێژەر

پوختە

شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی (تا) و (لەگەڵ) لە ڕوانگەی واتاسازی

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردن و خستنەڕووی واتا جیاوازەکان و واتای سەرەتایی هەریەک لە ئامرازە بەندەکانی (تا) و (لەگەڵ) بەپێی مۆدێلی فرەواتایی بنەمادار (principled polysemy model)، کە یەکێکە لەو مۆدێلە زمانییانەی لە چوارچێوەی قوتابخانەی زمانەوانیی زانینی لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن  تایلەر و ئەیڤانس بە مەبەستی دەستنیشانکردنی واتا جیاوازەکان (distinct sense) و واتای سەرەتایی(primary sense) ئامرازە بەندەکان خراوەتەڕوو.

لە سەرەتای توێژینەوەکە هەوڵی ناساندنی مۆدێلە زمانەوانییەکە و ئەو چەمکە جیاوازانە دراوە، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بابەتی توێژینەوەکەوە هەیە.

پاشان بەپێی ئەو پێوەرانەی، کە لە مۆدێلەکەدا هاتوون واتای سەرەتایی و واتا جیاوازەکانی ئامرازە بەندەکان دەستنیشانکراون.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، تۆڕی واتایی ئامرازی بەندی (تا) جگە لە واتای (دیاریکردنی کۆتایی شوێن/ کاتی ڕوودان)، کە واتای سەرەتایی ئامرازە بەندەکەیە خاوەنی (چوار) واتای جیاوازە، کە لە ناویاندا هێشوێکی واتاییش بەرچاو دەکەوێت، هەروەها تۆڕی واتایی ئامرازی بەندی (لەگەڵ)یش لەپاڵ واتای (بەیەکەوەبوون)، کە واتای سەرەتایی ئامرازە بەندەکەیە، (سێزدە) واتای جیاوازیش لە خۆدەگرێت، کە بەهۆی (سێ) هێشووی واتاییەوە بە واتای سەرەتاییەوە لکێنراون.

کلیلە وشەکان: زمانەوانیی زانینی، واتاسازیی زانینی، تۆڕی واتایی، پۆلە تیشکییەکان، نەخشەی وێنەیی و ئامرازی بەند.

An Analysis of the Semantic Network of the Adpositions (Ta) and (Lægæl) from a Cognitive Semantic Prospective

This research exposes the( distinct senses) and (primary sense) of  the prepositions (Ta) and (Lægæl), based on (principled polysemy model); this model is presented within the Cognitive  Linguistics framework  in 2003 by ( Tyler and Evans). It determines both distinct senses and primary sense of prepositions.

In the beginning, the model and the concepts related to the main point of the research are defined.

 After that according to the model criteria the distinct senses and primary sense are demonstrated.

The paper concludes that the Semantic network of preposition (ta), apart from the sense that (shows the end of place /time) which is the primary sense of that preposition, has (four) distinct senses as long as (one) cluster sense among them. The Semantic network of the preposition (Lægæl) conveys the sense of (together), which is considered the primary sense of that preposition, It has also (thirteen) distinctive senses, that are linked with the primary sense through (three) cluster senses.

کلیلە وشەکان: Cognitive linguistics, cognitive semantics, semantic networks, radial categories, pictorial maps, and band tools.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

کانبی دلێر صادق, and باپیر دلاوەر شوکری. 2025. “شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی (تا) و (لەگەڵ) لە ڕوانگەی واتاسازی”. گۆڤاری توێژەر 3 (3): 89-128. https://doi.org/10.31918/twejer.2033.03.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.