توێژینەوەی ڕەسەن

وەرگرتنی وشە و زاراوە بەپێی پلانسازیی زمانیی

  • وەرگیراوە 2024-08-28
  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 4 (2022): Special Issue: Linguistic Imperialism and Cultural Hegemony
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.21lich.03
  • نوزاد انور عمر فاکەڵتی پەروەردە، زانکۆی کۆیە توێژەر
  • خۆشناو عەزیز حەمەدەمین کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین توێژەر

پوختە

وەرگرتنی وشە و زاراوە بەپێی پلانسازیی زمانیی

ەم توێژینەوەیە لە بواری زاراوەسازیدایە، کاری لە وەرگرتنی وشە و زاراوە لە زمانانی دیکەوە بۆ زمانی کوردی و هۆکار و بنەما و شێواز و جۆرەکانی لە ڕوانگەی پلانسازیی زمانییەوە کردووە، لە ڕاستیشدا ئەم پێواژۆیە ــ وەرگرتن ــ تایبەت بە زمانی کوردی نییە و لە هەموو زمانێکدا هەیە، چونکە هیچ گەل و نەتەوەیەک نییە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و جوگرافی و شارستانییەکانیان و...تاد. پچڕابێت، تاوەکو زمانێکی دابڕاو و دوور لە کاریگەریی زمانە جیهانی و دراوسێیەکانیان بێت، هەروەها زیادبوونی چەمک و واتاکان لە ئەنجامی پێشکەوتن و پەرەسەندنەکانی ژیانەوە، ڕۆژانە چەندین وشە و زاراوە لە گشت بوارەکاندا پێویست دەکەن بێنە ناو زمانەوە، بۆیە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە، گرنگیی پلانی وەرگرتنی وشە و زاراوە لە نێو پلانسازیی زمانیدا بۆ پەرەپێدانی زمانی کوردی و دەستڕاگەیشتنی قسەپێکەرانی بە زانست و زانینە نوێیەکان لە ڕەوتی جیهانیبووندا بخاتەڕوو.

میتۆدی نووسینەوەی بابەتەکە، ڕێبازی شیكاریی پەسنی (وەسفی)یە، سروشتی کارەکەش وایخواستووە، جگە لە پێشەکی، کە سەرەتایەکە بۆ چوونە نێو باسەکەوە دابەشى سەر چوار تەوەرە بکرێت:

کلیلە وشەکان: زاراوەسازی، وەرگرتن، هۆکار، پلانسازیی زمانی، پلانی زاراوەسازی، وشە و زاراوە.

Acquisition of words and terms according to language planning

This research is related to the terminology field. It deals with borrowing words and terms from other languages ​​to Kurdish language, the reasons, the principles, the methods, and the types according to the point of view of language planning. In fact, the process of –borrowing- exists in all the other languages and it is not specified to Kurdish Language only. Because it is difficult to find a remote nation, without social, business, geographical, civil, and… etc. relations, in order to have an isolated language far from the influence of global languages and neighbor languages. Moreover, the increasing of concepts and connotations is the result of the progress and development of life which requires many words and terms in various fields. Thus, the purpose of this study is to include the importance of planning in the process of borrowing words and terms into Kurdish Language within the language planning to improve and progress Kurdish language and enable the speakers to have access to this new knowledge and science in the process of globalization.

کلیلە وشەکان: Terminology, Borrowing, Reason, Language planning, Terminology planning, Words and Terms.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عمر نوزاد انور, and حەمەدەمین خۆشناو عەزیز. 2025. “وەرگرتنی وشە و زاراوە بەپێی پلانسازیی زمانیی”. گۆڤاری توێژەر 5 (4): 77-141. https://doi.org/10.31918/twejer.21lich.03.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.