Original Articles

پێشبینی بەرهەمهێنانی وزە لە نەوت و گازی سروشتی بە تۆڕە دەمارییە دەستکردەکان: نموونەی عێراق

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.49
  • Hazhar Kareem Mahmood Business Management Department- Soran University Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.49

کلیلە وشەکان:

غازی سروشتی، نەوت، تۆڕی دەماری دەستکرد

پوختە

 وزە پێویستیەکی حەتمییە بۆ ژیانی مرۆڤ. ژیانی مرۆڤ گەشەیەکی بنەمادار بە وزە نیشان دەدات. پێویستی وزەی کۆمەڵگا گەشەسەندووەکان بەهۆی هۆکاری دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە بەردەوام زیاد دەکات. هەموو کۆمەڵگایەک هەوڵدەدات بە بەکارهێنانی هەندێک سەرچاوە ئەم پێویستییە وزەیەی کە لە زیادبووندایە دابین بکات. عێراق پێویستییەکانی وزە کە لە گەشەکردندایە زیاتر لە نەوت و گازی سروشتییەوە دابین دەکات. لەم لێکۆڵینەوەیەدا بڕی ئەو وزەیەی کە عێراق بۆ ماوەی دە ساڵ لە نەوت و گازی سروشتی بەرهەمی دەهێنێت بە بەکارهێنانی مۆدێلی تۆڕی دەماری دەستکرد خەمڵێندراوە، کە لە زۆر بواردا بەکاردێت چونکە توانای خەمڵاندنی بەرزی هەیە. بڕی ئەو وزەیەی کە لە گازی سروشتی و نەوت لە عێراق لە نێوان ساڵانی ١٩٧٢ بۆ ٢٠٢٢ بەرهەم هاتووە، وەک داتای ساڵانە وەرگیراوە. دوای ڕاهێنانی داتاکان، ئەو کێشانە دیاریکران کە کەمترین پەراوێزی هەڵەیان هەبووە، و خەمڵاندنەکە کراوە. بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕی دەماری دەستکرد، خەمڵاندنی بەرهەمهێنانی وزە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بە جیا بۆ نەوت و گازی سروشتی کرا. پێشبینی دەکرێت عێراق زیاتر وزە بە بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی وەک نەوت و گازی سروشتی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٣٢ بەرهەم بهێنێت، ئەم توێژینەوەیە دەبێتە سەرچاوەیەکی یارمەتیدەر بۆ دەوڵەتی عێراق لە داڕشتنی سیاسەتی وزەی داهاتووی.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Mahmood, Hazhar Kareem, trans. 2024. “پێشبینی بەرهەمهێنانی وزە لە نەوت و گازی سروشتی بە تۆڕە دەمارییە دەستکردەکان: نموونەی عێراق”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 1356-73. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.49.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.