پەیوەندی نێوان دیموکراسی و بنیاتنانی دەوڵەت لە عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣.
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.57کلیلە وشەکان:
عێراق، دیموکراتیزەکردن، دەوڵەتسازی، کۆمەڵگاکانی دوای ململانێ.پوختە
مەبەستی سەرەکی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە، بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە پڕۆسەی دیموکراسی لە بونیادنانی دەوڵەتی عێڕاق دوای ٢٠٠٣ەوە. پرسیاری سەرەکی ئەم توێژینەوەیە، کە هاوکات ئاڕگیومێنتی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە لە خۆدەگرێت، کە بریتییە لە: دیموکراسی چ ڕۆڵێکی هەبووە لە پڕۆسەی بونیادنانی دەوڵەتی عێڕاق لە دوای ٢٠٠٣دا؟ پرسیاری سەرەکی ئەم توێژینەوەیە گرنگی خۆی هەیە، چونکە پرسیارەکە یارمەتیدەر دەبێت لە نیشاندانی چۆنیەتی و گرنگی ڕۆلی پڕۆسەی دیموکراسی لە بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز لە عێڕاقدا دوای ٢٠٠٣، لەکاتێکدا کە عێڕاق هەوڵی داوە بە دامەزراندنی ژمارەیەک دامەزراوەی لیبڕال دیموکراسی؛ کەوا خۆی دەبێنێتەوە لە دامەزراوە دیموکراسییەکان، سیستەمی فڕە پارتی، لەگەڵ ئەنجامدانی چەندین هەڵبژاردن. بە سەیرکردنی چوارجێوەی تیۆری چیتەیڵ (٢٠٠٩) لە پڕۆسەی دیموکراسی لە کۆمەڵگاکانی دوای شەڕ، ئاڕگیومێنتی ئەم توێژینەوەیە، کە بریتییە لەوەی پڕۆسەی دیموکراسی لە بنیادنانی دەوڵەتی عێڕاقدا بەقوڵی لێکترازاوە.