Original Articles

وەرگێڕانی بەڵگەنامە فەرمییەکان لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانی ئینگلیزی

  • بڵاو کرایەوە 2025-08-26
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 2 (2025): Volume 8 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2582.06
  • فێنک محمد غفور زانکۆی سلێمانی image/svg+xml Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2582.06

کلیلە وشەکان:

وەرگێڕانی یاسایی، بەڵگەنامەی فەرمی، سکۆپەس، مەرجەکانی گونجاندن ، دڵسۆزی، زمان بۆ مەبەستی تایبەت (LSP)، ئاکاری وەرگێڕان

پوختە

وەرگێڕانی فەرمی، وەرگێڕانی هەر دەقێک دەگرێتەوە، کە بە گوێرەی سیستەمی یاسایی تایبەتی وڵاتان، وەک ئامڕازێکی ئاسایی پابەند کاردەکات. بۆیە ئەم جۆرە وەرگێرانە پێویستی بە وەگێڕێکە، کەلە هەمانکاتدا کۆزانیاری تایبەتی لە سەر سیستەمی یاسایی جیاواز ، و زاراوەو چەمکە یاساییەکانیش هەبێت. ئەم توێژینەوەیە بەدواداچوون بۆ وەرگێڕانی بەڵگەنامە فەرمییە جیاوازەکان لە زمانی کوردیەوە بۆ زمانی ئینگلیزی دەکات، وەک ئامڕازێک بۆڕەنگدانەوەی تایبەتمەندییەکانی وەرگێڕانی یاسایی وجیاوازی یاسایی نێوان هەردوو کەلتوورەکە. ئامانج لە شیکردنەوەکە، دۆزینەوەی تایبەتمەندییەکانی زمانی یاسایی کوردی و ئینگلیزیە لە چێوە یاساییەکانیاندا لەگاڵ ئاستەنگەکانی وەرگێڕانی یاسایی. توێژینەوەکە لە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی فەرمی دەکۆڵێتەوە، کە پێکهاتەی ڕەوانبێژی حەفتاو پێنج دەقی کوردی وەرگێڕدراون بۆ زمانی ئینگلیزی. دەقەکان بە زمانی کوردی سۆرانی نووسراون و لەلایەن وەڕگێڕی ڕێگەپێدراوەوە وەرگێڕدراون بۆ زمانی ئینگلیزی. لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی لێکۆڵینەوەی (بەرانبەری-بەراوردکارییانە) بە بەکارهێنانی پیتۆدۆلۆژیای (بنەمایی-ئەرکی) پەیڕەوکراوە بۆ دیاریکردنی بەندو باوەکانی ( نۆرمەکان) وەرگێڕانی فەرمی. توێژینەوەکە پێیوایە، کە دەقەکان و وەرگێڕانەکانییان هیچ تایبەتمەندییەکی فەرمی هاوبەشیان نییە، چونکە لەلایەن دوو کەلتووری جیاوازەوە هاندراون. وەک پێشبیبی دەکرا، ئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن، کە دەقی سەرچاوە و دەقی وەرگێڕدراو لە ڕاستییدا لە یەکتر جیاوازن بە هۆی بوونی تایبەتمەندی فەرهەنگی و شێوە و شێوازەوە، کە هەر یەکەیان لەسەر پاشخانێکی تایبەت و نەریتیانە بونیادنراون.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

فێنک غفور فێنک, trans. 2025. “وەرگێڕانی بەڵگەنامە فەرمییەکان لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانی ئینگلیزی”. گۆڤاری توێژەر 8 (2): 216-50. https://doi.org/10.31918/twejer.2582.06.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 19

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.