ناسیۆنالیزمی مەدەنی لە دیوانی "زڕەی زنجیری وشە دیلەکان"ی جەلال مەلەکشادا
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.05کلیلە وشەکان:
Nationalism, Civil Nationalism, Jalal Maleshka, Co-existence, Citizenship.پوختە
لەم توێژینەوەیەدا ناسیۆنالیزمی مەدەنی وەک سیمایەکی دیار لە شیعری جەلال مەلەکشادا دیاریکراوە, ناسیۆنالیزمی مەدەنی یەکێکە لە جۆرەکانی ناسیۆنالیزم, کە لە سەر بنەمای هاووڵاتیبوون, پێکەوەژیان, بەرژەوەندیی هاوبەش, ویست و ئیرادەی مرۆڤ لەو شوێنەی دەیەوێ تیایدا بژی بنیادنراوە, جا بە هەر زمانێک بدوێت, گرنگ لە چوارچێوەی وڵاتێکی دیارکراو بێت. هەست و هەڵوێستی مەدەنیانەی شاعیر لە پاڵ بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لە شیعرەکانیدا دەبینرێن, ئەگەرچی چەندین جار نەتەوەکەی لە سەر دەستی نەتەوەکانی تر و لە سایەی ئەوانەوە تووشی ئازار و خوێنڕشتن بۆتەوە, بەڵام شاعیر لە زۆر شوێنی دیوانەکەی کەسێکی مەدەنیانە دەردەکەوێ و ڕق و قینە وەلادەنێ, هەستی مرۆڤانە و شاعیرانە دەکاتە فێنکاییەک بۆ دەروونی خۆی و نموونەیەکی جوانی مرۆڤدۆستیش پیشانی ئێمە دەدات.
ناسیۆنالیزمی مەدەنی, کەمترین باسی لێوە کراوە و بە کەمی دەبینرێ لە ناو ئەدەبی کوردیدا, ئەوەی کە هەیە زیاتر ناسیۆنالیزمی ئێتنیکییە, بەڵام دەتوانین بڵێین مەلەکشا لەمەیاندا جێپەنجەی دیارە, ڕەنگە وەک شاعیرێکی نیشتمانی یاخود ئێتنیکی لە لای خوێنەران ناسرا بێ, بەڵام کە شیعرەکانی دەخوێنینەوە و لێیان ورددەبینەوە, مەلەکشا مەدەنیەت و شارستانیەتی لەناو شیعرەکانیدا فەرامۆشنەکردووە. بۆیە بە پشتبەستن بە تیۆری فەڕەنسی "ویست و ئیرادەی ژیانی هاوبەش" شیعرەکانی شاعیر شیدەکرێنەوە, ئامانجیش لێی دەرخستنی هەستی ناسیۆنالیستانەی شاعیرە, ئاخۆ تا چەندە شاعیر هەستی ناسیۆنالیزمی مەدەنی لە شیعرەکانیدا دیارە, هەروەها دەرخستنی جۆرێک لە هزری شاعیرە, چونکە زیاتر لە لای خوێنەران وەک شاعیرێکی ئێتنیکی ناسراوە.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.