به‌راوردی عه‌شقی عیرفانی له شیعره‌كانی صافی هیرانی و مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمیدا
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.06کلیلە وشەکان:
به‌راوردی عه‌شقی عیرفانی له شیعره‌كانی صافی هیرانی و مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمیداپوختە
مه‌ولانا جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی و صافی هیرانی دوو شاعیر و عاریفی به‌ناوبانگی ئه‌ده‌بی فارسی و كوردین، كه له دووتوێی شیعره‌كانیاندا بابه‌تی عه‌شق و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕه‌نگیانداوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌دیب و شاره‌زایانی بواری ئه‌ده‌ب لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی زۆریان سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌كانی ئه‌م دوو شاعیره كردووه، به‌ڵام له مه‌یدانی به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندندا، هه‌تا ئێستا كارێكی ئه‌وتۆ له بواری عه‌شقی عیرفانی لای ئه‌م دوو شاعیره ئه‌نجامنه‌دراوه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵمانداوه تیشك بخه‌ینه سه‌ر عه‌شق و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی عه‌شق و خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كانی چه‌مكی عه‌شق له نێوانیان ده‌ستنیشانبكه‌ین. ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی له شیكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانی ئه‌م دوو شاعیره به‌ده‌ستهاتوون، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن عه‌شقی حه‌قیقی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه، كه له شیعره‌كانی هه‌ر دوو شاعیردا به ڕێژه‌ی جیاواز دیار و به‌رجه‌سته‌ن. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌ودا زۆره زه‌مه‌نییه‌ی نێوان ژیانی هه‌ردوو شاعیر، ڕوانگه‌ی هه‌ردووكیان سه‌باره‌ت به عه‌شق تاڕاده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه و وه‌ك یه‌كه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رچاوه‌ی هزر و جیهانبینیی ئه‌م دوو شاعیره شه‌ریعه‌ت و عیرفانی ئیسلامی بووه.
وشه كلیلییه‌كان: عه‌شق، عیرفان، مه‌ولانا، صافی، عاریف.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.