پیشەسازیی پتڕۆکیمیاییەکان لە سیاسەتی وزەی هەرێمی کوردستاندا(لێکۆڵینەوەیەکە لە جوگرافیای سیاسی)

توێژەران

  • هێمن محمد اسماعیل زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی جوگرافیا Author
  • دیدار حمد قادر وەزارەتی پەروەردە Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.13

پوختە

پیشەسازیی پتڕۆکیمیاییەکان گرنگییەکی تایبەتیان هەیە لە بەرەوپێشبردنی وڵات، بەهۆی ئەوەی بەرهەمەکانی وەکو مادەی سەرەتایی بەکاردەهێنرێت لە زۆربەی زۆری پیشەسازییەکانی تردا. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا تیشکخراوەتەسەر پیشەسازیی پتڕۆکیمیاییەکان لە سیاسەتی وزەی هەرێمی کوردستاندا. لەم توێژینەوەیەدا هەریەکە لە  ڕێبازی شیکردنەوەی هێز و ڕێبازی شیکاری بەکارهاتوون. بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامی زانستی، توێژینەوەکە دابەشکراوە بۆ سێ تەوەرەی سەرەکی، لە تەوەرەی یەکەمدا چوارچێوەی توێژینەوە شیکراوەتەوە. تەوەرەی دووەم تایبەتکراوە بە پیشەسازیی پتڕۆکیمیایی و گرنگییەکەی، لە تەوەرەی سێیەمدا سیاسەتی وزەی هەرێمی کوردستان و پیشەسازیی پتڕۆکیمیایی خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. لە دەرئەنجامدا گەیشتووین بەو ڕاستییەی کە سەرەڕای گرنگیی ئەم جۆرە پیشەسازییە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ گرنگییەکی ئەوتۆ بەم جۆرە پیشەسازییە نەدراوە

Downloads

Download data is not yet available.

Downloads

بڵاو کرایەوە

2024-07-21

ژمارە

بەش

Original Articles

How to Cite

اسماعیل هێمن محمد, and قادر دیدار حمد , trans. 2024. “پیشەسازیی پتڕۆکیمیاییەکان لە سیاسەتی وزەی هەرێمی کوردستاندا(لێکۆڵینەوەیەکە لە جوگرافیای سیاسی)”. Twejer Journal 7 (1): 310-37. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.13.