شیکاریی شوێنجێیی بۆ خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.15پوختە
خزمەتگوزارییە فێرکارییەکان یەکێکن لەو خزمەتگوزارییانەی کە لە شارەکاندا پێشکەشی دانیشتووانی دەکرێت، بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی شار و کەرتی پەروەردە و بۆ ئەوەی نەوەیەکی زیرەک و تێگەیشتوو و پێگەیشتوو پێشکەش نیشتیمان بکەن، و لە ڕێگەی ئەم نەوەیەوە ژینگەیەکی لەبەر و تەندروست بەرهەمبهێنێت بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە.
ئامانجی سەرەکی لەم لێکۆڵینەوەیە بریتییە لە ئاشنابوون بە دابەشبوونی شوێنی هەنووکەی خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران، و گونجانیان لەگەڵ پێوەرەکانی پلاندانانی شوێنی خزمەتگوزاریی فێرکاری، و دەرخستنی گرفت و کێشەی دابەشبوونی شوێنی خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری سۆران.
بۆیە خزمەتگوزاریی فێرکاری ساڵ لە دوای ساڵ ژمارە و ڕووبەریان ڕووی لە زیادبوون بووە، لە ساڵی (٢٠١٠_ ٢٠٢٢) ژمارەی باخچەی ساوایان گەیشتۆتە (١٢) باخچە، بە ڕووبەری (١.٧) هێکتار و ژمارەی قوتابخانە بنەڕەتییەکان گەیشتۆتە (٥٦) قوتابخانە بە ڕووبەری (١٦) هێکتار، هەروەها ژمارەی قوتابخانە ئامادەییەکان گەیشتۆتە (٢٩) ئامادەیی بە ڕووبەری (١٥.٦٦) هێکتار، بە شێوەی جیاواز دابەشبوونە بەسەر شاری سۆراندا
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.