شيكردنەوەيەكی جوگرافيايی بۆ بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ لە قەزای شەقڵاوە (٢٠١٢-2٠٢١)
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.16کلیلە وشەکان:
Production, Crops (Wheat and Barley), Production, Shaqlawa District.پوختە
گەنم و جۆ بە دوو بەروبوومی سەرەکیی کێڵگە لە جیهاندا دادەندرێن و بە سەرچاوەیەکی سەرەکی کاربۆهیدرات و پڕۆتین بۆ لەشی مرۆڤ و ئاژەڵ دادەندرێن، بۆیە ڕێکخراوە کشتوکاڵییە جیهانییەکان و وڵاتە پێشکەوتووەکان گرنگییەکی زۆر بە چاندن و زیادکردنی بڕشتی ئەم دوو بەروبوومە بە هەردوو شێوەی (ستوونیی و ئاسۆیی) دەدەن، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیی مرۆڤ و ئاژەڵ لەم دوو بەروبوومە سەرەکییە. کێشەی لێکۆڵینەوە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، بەرهەمهێنانی بەروبوومی )گەنم و جۆ) لە قەزای شەقڵاوە وەک پێویست پەرەپێدانی بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەمەش کاریگەریی هەبووە لەسەر بەرهەمی (گەنم و جۆ) لە ناوچەکە. ئامانج لەم لێکۆڵینەوەیدا بریتییە لە خستنەڕووی بەرهەمهێنانی بەروبوومی )گەنم و جۆ) لە ماوەی نێوان ساڵانی (٢٠١٢-٢٠٢١) و، دەستنیشانکردنی توانستە جوگرافییە (سروشتی و مرۆییـ)ـەکان، کەوا کاریگەرییان هەیە لەسەر بەرهەمهێنانی بەروبوومی )گەنم و جۆ) لە قەزای شەقڵاوە بۆ ئەوەی زیاتر سوود لە توانستە جوگرافییەکانی ناوچەکە وەربگیرێت. لەم توێژینەوەیە میتۆدی وەسفیی شیکاریی بەکارهاتووە، هەروەها سەردانی مەیدانی یەکێکی ترە لە ڕێگەکانی کۆکردنەوەی داتا و زانیارییە کشتوکاڵییەکان بۆ تەواوکردنی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی کتێبخانە و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەستنەکەوتوون، هەروەها بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش ئەم توێژینەوەیە دابەشکراوە بۆ؛ چوار تەوەرەی سەرەکی، ئەنجام و پێشنیارەکان. توێژینەوەکە گەیشتووە بەو ئەنجامەی، ڕووبەری چێندراو بە گەنم و جۆ ساڵانە دەگۆڕێت لە ناوچەی لێکۆڵینەوە لە ماوەی ساڵانی توێژینەوەکە کەم و زیاد دەکات؛ بە جۆرێک زۆرترین ڕووبەری چێندراو بە گەنم لە وەرزی چاندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)دا بووە، کە ڕووبەرەکەی (١٢٨٤٨٣) دۆنمە، کەمترینیشی لە وەرزی چاندنی (٢٠١٢-٢٠١٣)دا بووە، کە ڕووبەرەکەی (٩٦٧٠٠) دۆنمە، هەروەها زۆرترین ڕووبەری چێندراو بە جۆ لە وەرزی چاندنی (٢٠١٤-٢٠١٥)دا بووە، کە ڕووبەرەکەی (١٠٣٧٣) دۆنمە، کەمترینیشی لە وەرزی چاندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.