قوتابخانەی ماف و ڕۆڵی لە پێگەیاندنی مافناسان لە باشووری کوردستان (١٩٠٨-١٩٤٥)
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.19کلیلە وشەکان:
Lawyers, School of Law, Baghdad, Southern Kurdistan, the monarchyپوختە
قوتابخانەی ماف لە بەغدا وەکو دامەزراوەیەکی زانستی ڕۆڵی گرنگی لە کۆمەڵگای عێراقی لە سەردەمی عوسمانییەکان گێڕاوە، پاشان لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراق لە (١٩٢١)دا گرنگیی ئەو قوتابخانەیە زیاتر بوو، بەو پێیەی دەوڵەتی عێراقی بە ئاراستەی بنیادنانی ژێرخانی بەدامەزراوەییکردنی دامودەزگاکانی وڵات هەنگاوی دەنا و، لەگەڵ ئەو پەرەسەندن و پێشكەوتنەی كە لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی وەدیهاتبوون، هاوتەریب لەگەڵ ئەو پێشكەوتنەش كێشەی كۆمەڵایەتیی نوێش سەریانهەڵدا، هەموو ئەمانەش پێویستی بە دەرهێنانی یاسای نوێ هەبووە.
ئەم قوتابخانەیە دەرفەتێکی باش بوو بۆ پێگەیاندنی دەستەبژێرێک لە مافناسان کەوا ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان گێڕاوە لە ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکان و خزمەتێکی باشیان بە بزاڤی سیاسی و ڕۆشنبیری کردووە. بەشداریكردن لە ژیانی سیاسی و لە ڕێگای كۆمەڵە و پارتە سیاسییەكان کەریگەریی بەرچاویان بەسەر کایە سیاسییەکانی وڵات هەبووە، هەروەها لەسەر ئاستی ڕۆشنبیریش، دەركردنی ڕۆژنامە و گۆڤارەكان كەناڵێكی تری بەردەستی ئەو توێژە بوونە بۆ برەودان بە هەردوو بواری ڕۆشەنبیری و هزری.
لە توێژینەوەکەدا پەیڕەوی لە ڕێبازی توێژینەوەی مێژوویی کراوە لە تۆمارکردنی ڕووداوەکان و پێداچوونەوە و شیکردنەوەیەکی بابەتیانە. بە پشتبەستن بە ڕێبازی شیکاریی مێژوویی ڕۆڵ و کاریگەریی قوتابخانەی ماف لە پێگەیاندنی مافناسانی کورد لە باشووری کوردستان لە ئاستەکانی سیاسی و ڕۆشەنبیری و کارگێڕی لە ماوەی نێوان ساڵانی (١٩٠٨- ١٩٤٥) دەخرێتەڕوو.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.