كاریگه‌ریی شاڵاوی خاچييه‌كان له‌سه‌ر لایه‌نی ڕۆشنبیری و زانستیی ئه‌وروپییه‌كان و موسڵمانه‌كان
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.20کلیلە وشەکان:
Crusades, culture, science, Europeans, Muslims.پوختە
ئه‌گه‌رچی له بنه‌ڕه‌تدا جه‌نگی خاچييه‌كان، له‌لایه‌ك بۆ به‌هانه‌وه‌چوونی مه‌سیحییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئیمپڕاتۆریه‌تی بیزه‌نتی بووە، تاوه‌كو ئیمپڕاتۆرییەکە به ده‌ستی سه‌لجوقییه موسڵمانه‌كان نه‌ڕووخێت. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ڕۆژهه‌ڵات و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و شوێنانه بوو، كه له‌لای مه‌سیحییه‌كان پیرۆز بوون، به‌ڵام شوێنه‌واری قووڵیشیان له‌سه‌ر لایه‌نی زانست و زانیاری و ڕۆشنبیریی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌جێهێشت، ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ش له سه‌ر ئه‌وروپیه‌كان زیاتر به ئه‌رێنی شكانه‌وه و توانیان سوود له زانست و ڕۆشنبیریی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان وه‌ربگرن، به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له زانسته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وروپا، دواجار ئه‌م هه‌گبه پڕ زانسته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ی كه چووه ئه‌وروپا، بووه یه‌كێك له هۆكاره كاریگه‌ره‌كانی پێشكه‌وتنی لایه‌نی شارستانی و ڕۆشنبیری و زانستیی ئه‌وروپییه‌كان.
سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵات و موسڵمانانیش، شوێنه‌واره‌كانی ئه‌م جه‌نگانه له ڕووی زانستی و ڕۆشنبیرییه‌وه دوو لایه‌نه‌بوو؛ به‌و پێیه‌ی كه خاكی موسڵمانان به‌ر په‌لاماره‌كه كه‌وتبوو، ئه‌م جه‌نگانه شوێنه‌واری خراپیان به‌جێهێشت، به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای هاتنی خاچييه‌كاندا، كه زیانی گه‌وره‌یان به به‌شێك له دامه‌زراوه زانستی و ڕۆشنبیرییه‌كانی موسڵمانان گه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت موسڵمانان ده‌سته‌وه‌سان وه‌ستابن و پشتیان له‌و پێشكه‌وتنه فكری و زانستی و ڕۆشنبیرییه كردبێت، كه له ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه، یاخود ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بزاڤه زانستی و ڕۆشنبیرییه بووبن كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌م جه‌نگانه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی موسڵمانان زیاتر گرنگی به لایه‌نی زانستی و ڕۆشنبیری بده‌ن و نه‌هێڵن ئه‌م جه‌نگانه چالاكییه زانستی و ڕۆشنبیرییه‌كان به ته‌واوی بوه‌ستێنن، ئه‌م شاڵاوانه بوونه هۆكاری زیاتر به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی موسڵمان و ڕۆژهه‌ڵات
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.