خوێندنەوەی تیۆری جیابوونەوەی چارەساز لەناو یاسای نێودەوڵەتی و گونجاندنی لەگەڵ ڕەوتی سەربەخۆییخوازیی هەرێمی کوردستان
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.22کلیلە وشەکان:
remedial secession, self-determination right, Territorial integrity of the State, Kurdistan Region of Iraq.پوختە
جیابوونەوەی چارەساز، کە لە دۆخی ناکۆڵۆنیاڵیدا لەگەڵ پێشکەوتنی جیهان و گرنگتر بوونی مافی مرۆڤ دەرکەوتووە و وەک تیۆرێکی نوێی مافی دیاریکردنی چارەنووسە بە شێوەی دەرەکی، بۆتە پرسی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە. بەم ڕوانگەیە، لەم نووسینەدا، ڕێڕەوی پاڕادایمی جیابوونەوەی چارەساز و چۆنیەتیی شکڵگرتنی دکتۆرینی ئەم جۆرە جیابوونەوەیە و دواجار بوونە عورفێکی کارکردی شیدەکرێتەوە. هەروەها وێڕای باسکردنی پێکهاتەی تیۆری جیابوونەوەی چارەساز، چۆنیەتیی کاراکردن و سەرکەوتنی ئەم تیۆرییە لە هەندێک وڵاتی جیهاندا وەک نموونەی کردەیی و بەرچاو باسدەکرێت. دواجار پێگەی عورفی و ڕێچکەی یاسایی جیابوونەوەی چارەساز لەناو یاسای نێودەوڵەتیدا هەڵدەسەنگێ و بە پێوەری ئەم تیۆرییە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانە لە عێراق، تاوتوێدەکرێت
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.