جێبهجێكردنی حوكمی تهحكیمی نێودهوڵهتی لە چوارچێوەی ڕێکهوتننامه نێودهوڵهتییهكان
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.23کلیلە وشەکان:
international arbitration, Arbitration ruling, international agreements. Iraq.پوختە
لەم توێژینەوەیە باس لە جێبەجێکردنی حوکمی تەحکیمی نێودەوڵەتی دەکەین لە عێڕاق بە پێی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، و باس لە گرنگترین ئەو ڕێکەوتننامانەی کە عێڕاق پەسەندی لەسەر کردوون، تا چەند ئەو ڕێکەوتننامانە پابەندی دروست دەکەن کە حوکمی تەحکیمی نێودەوڵەتی لە عێڕاق جێبەجێ بکرێت، و ئاماژەمانداوە بە مەرج و شێوازەکانی جێبەجێکردنی حوکمی تەحکیم و ئەو حاڵەتانەی کە دەکرێ حوکمی تەحکیمی نێودەوڵەتی لە عێڕاق جێبەجێنەکرێت. لە گرنگترین پێویستییەکانی سەردەمی جیهانگیری بریتییە لە دانپێدانان بە حوکمە تەحکیمییە نێودەوڵەتییەکان و کارکردن لەسەر جێبەجێکردنیان، بەو حیسابەی نکۆڵیکردنی دانپێدانان پێچەوانەیە لەگەڵ پێویستیی مامەڵە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان، لەبەرئەوەی بەربەست دروست دەکات و پەرەسەندن و پێشکەوتنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان پەکدەخات. ئەم توێژینەوەیە دابەشی سەر دوو باس دەکەین، بە جۆرێک لە باسی یەکەم باس لە ڕێککەوتننامە هەرێمییەکان دەکەین، کە عێڕاق ئەندامە تیایدا، و لە باسی دووەم باس لە جێبەجێکردنی حوکمی تەحکیم بەپێی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.