پەنجەرە شكاوەكانی زانكۆ ناحكوومییەكانی هەرێمی كوردستانتوێژینەوەیەكی ئۆتۆئیتنۆگرافییە لەسەر زانكۆی XY لە هەولێر

توێژەران

  • فایز ابراهیم محمد کۆمەڵناسی و پەیوەندییە جەماوەرییەکان، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.24

کلیلە وشەکان:

Broken Windows, Institutional anomie, Autoethnography, XY University, Commodification of high education.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە، ئامانجیەتی لە بێسەروبەرییەكانی بنیادی زانكۆ ناحكوومییەكان بكۆڵێتەوە؛ هۆكاری ئەو ناڕێكی و بێسەروبەرییانە چین و چۆن كێشە و بێسەروبەرییەكی ورد و بچووك كە ڕەنگە كەس حیسابی بۆ نەكات، دەبێتە كێشە و بێسەروبەرییەكی وا گەورە كە زانكۆ لە ڕەوتە زانستییەكەی دەردەچوێنێت؟ لایەنی زانستی یان بازرگانی، كامیان بەسەر ئەوی دیكەدا زاڵە؟ لە ڕووی تیۆرییەوە، توێژەر سوودی لە "تیۆری پەنجەرە شكاوەكان"ـی ویلسن و كلینگ وەرگرتووە، كە تایبەتە بە ناسینەوەی هۆكار و ئاكامی گەورەبوونی بێسەروبەرییەكی بچووكی دامەزراوە و، تەنانەت شار و كۆمەڵگایەك؛ هەروەها "تیۆری ئەنۆمیی دامەزراوەیی"ـی مێسنەر و ڕۆزێنفێڵد، كە باسی بەئابووریكرانی دامەزراوە نائابوورییەكان دەكات. لە ڕووی میتۆدۆلۆژیشەوە، پشتی بە "ئۆتۆئیتنۆگرافی"ـی ڕەخنەیی و تەفسیری؛ بۆ تەواوكاری و بەهێزتركردنی داتا "چۆنایەتی"ـیەكان بەستووە، توێژەر جگە لە ئامرازی "تێبێنیكردنی بەشدارانە و نابەشدارانە"، "فۆكۆسی گرووپی" و "چاوپێكەوتنی ناسیستماتیك"ـیشی لەگەڵ 37 كەس (22 قوتابی، 7 مامۆستا و 8 كادیری ئیداری)ـدا كردووە كە لە زانكۆی "XY"ـدا دەوام دەكەن؛ لەبەر ئەزموونی سێ ساڵەی وانەگوتنەوەی توێژەر لەو زانكۆیەدا، ئەو دامەزراوەی كردووەتە "نموونە"ی توێژینەوەكەی و، پاش وەسف و لێكدانەوەیەكی ئیتنۆگرافیانەی تەفسیری و ڕەخنەیی، دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەو زانكۆیە وەك نموونەیەك لە زانكۆ ناحكوومییەكانی دیكە، زیاتر لەوەی "زانینگە" بن، لە "كۆمپانیا"یەكی بازرگانی دەچن كە كاریان فرۆشتنی بڕوانەمەی دانپێدانراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستانە

Downloads

Download data is not yet available.

Downloads

بڵاو کرایەوە

2024-07-21

ژمارە

بەش

Original Articles

How to Cite

محمد فایز ابراهیم , trans. 2024. “پەنجەرە شكاوەكانی زانكۆ ناحكوومییەكانی هەرێمی كوردستانتوێژینەوەیەكی ئۆتۆئیتنۆگرافییە لەسەر زانكۆی XY لە هەولێر”. Twejer Journal 7 (1): 676-715. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.24.