چین؛ هەرێمی کوردستان؛ عێڕاق؛ هێزی نەرم، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان؛ ڕیفراندۆم

توێژەران

  • زوبێر احمد رسول کۆلێجی زانستە سیاسییەکان/ بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دپلۆماسی Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.28

کلیلە وشەکان:

چین؛ هەرێمی کوردستان؛ عێڕاق؛ هێزی نەرم، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان؛ ڕیفراندۆم

پوختە

پەیوەندیی چین و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تازەیە و دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣. پرسیاری سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە ئەویە، ئایا پاڵنەری سەرەکیی پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان لەسەر چ بنەمایەکن؟ بۆ شیکردنەوەی ئەم پرسیارە و تێگەیشتن لە پەیوەندیی هەردوولا لە ڕووی تیۆرییەوە پشتمان بە دوو چەمک بەستووە: چەمکی هێزی نەرم (soft power) و چەمکی گەشەسەند (development)، کە چینییەکان سیاسەتی دەرەوەی خۆیانیان لەسەر داڕشتووە. بۆ شیکردنەوە و دەستکەوتنی داتاکانیش پشتمان بەستووە بە میتۆدی جۆری (qualitative). لەم توێژینەوەیە گەشیتوین بەو تێگەیشتنەی کە پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای هێزی نەرمن، واتە ئابووری و بازرگانی، چین خۆی بە دوور دەگرێت لە دەستوەردانی سیاسی و لە ڕوانگەی عێراقەوە سەیری هەرێمی کوردستان دەکات. لەم توێژینەوەیەدا گەیشتوون بەو دەرەنجامەی کە دوو فاکتەر وا دەکەن کە پەیوەندیی چین و هەرێمی کوردستان هەر لەسەر ئاستی ئابووری و بازرگانیدا بێت و نەچێتە ئاستی سیاسی، یەکەمیان: سیاسەتی دەرەوەی چین پاڵپشتیی هەرێمە نادەوڵەتییەکانی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ناکات و پشتی دەوڵەتان دەگرێت، چونکە خۆی کێشەی هەرێمی نادەوڵەتیی هەیە. دووەم: هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و سەربازی و ئاساییشەوە وابەستەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ئەمەش وا دەکات کە پەیوەندیی چین و هەرێمی کوردستان لە ئاستی ئابووری و بازرگانیدا بمێنێتەوە گەشەنەکات بۆ ئاستی سیاسی. 

Downloads

Download data is not yet available.

Downloads

بڵاو کرایەوە

2024-07-21

ژمارە

بەش

Original Articles

How to Cite

رسول زوبێر احمد , trans. 2024. “چین؛ هەرێمی کوردستان؛ عێڕاق؛ هێزی نەرم، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان؛ ڕیفراندۆم”. Twejer Journal 7 (1): 789-808. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.28.