کاریگەریی پرسی پڕۆگرامی ناوه‌کی ئێران لەسەر پەیوەندیی نێوان وڵاتانی خۆرئاوا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای ٢٠١٥
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.29کلیلە وشەکان:
ئێران، وڵاتانی ڕۆژئاوا، چه‌كی ئه‌تۆمی، وپوختە
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له لێكۆڵینه‌وه له ڕێککەوتننامەی پرسی ناوه‌كیی ئێران و ئاسۆی گۆڕانكاریی سیاسی لەو وڵاتەدا. بایەخ و گرنگیی ئەم بابەتە لەمەدا بەدیدەکرێت، کە پڕۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێران به یه‌كێك له بابه‌ته مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌كانی ئەم سەدەیە له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت. میتۆدی شیكاریی سیاسی بۆ لێكۆڵینه‌وه به‌كارهێندراوه و داتاكانی ناو توێژینه‌وه به میتۆدی جۆرایه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. هەروەها لەم توێژینەوەیەدا تیۆری ڕیالزمی نوێ بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەکارهاتووە. ئاڕگیومێنتی سه‌ره‌كیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، بریتییه: له كاتێكدا كۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری له‌وە ده‌كات، كه مافی خۆیه‌تی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی پێشبخات به مه‌به‌ستی ئاشتی، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ترسی له‌مە‌ی هه‌یه ئێران مه‌به‌ستی بەدەستخستنی چه‌كی ئەتۆمی بێت. بۆیه ئەستەمە ئێران بتوانێت باوه‌ڕ به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێنێت له‌وه‌ی ئێران مه‌به‌ستی به‌ده‌ستخستنی چه‌كی ناوه‌كی نییه، له به‌رانبه‌ریشدا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێت ڕێگایه‌كی دبلۆماسیی ئه‌وتۆ بگرێته به‌ر به گه‌مارۆی ئابووریشه‌وه، بۆ ڕێگه‌گرتن له ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ به‌ده‌ستخستنی تواناكانی چه‌كی ئەتۆمی. له ئه‌نجامدا، فاکتەرە نوێیەکان ڕێگرن لە بەردەم بووژاندنەوەی بەرنامەی هەڵمەتی هەمەلایەنەی هاوبەش [بههه] و پرسی ناوەکیی ئێران و پەیوەندیی نێوانیان بەرەو گرژی و ئەگەری شەڕ دەترازێن.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.