بەسەنتەرکردنی چەمکی ''مەعشووق'' و چەمکی ''ئەویتر'' لەناو جیهانبینیی ''مەحوی
DOI:
https://doi.org/10.31918/dzyx8v56کلیلە وشەکان:
بەسەنتەرکردن، مەعشووق، ئەویتر، مەحوی، لڤیناس.پوختە
عیرفان جیهانبینییەکی عەشقانەیە و لە چەقی ئەم جیهانبینییەشدا مەعشووق بوونی هەیە، واتە مەعشووق سەنتەرە. لەم ڕوانگەیەوە کۆی کاری بوون و گەردوون بریتییە لە جۆرێک ئەوینداری و هەوڵێکی جیدی و لێنەبڕاوە بۆ گەیشتن بە مەعشووق و لە بەرانبەردا ئەوە مەعشووقە کە حەقیقەتی ڕەهایە و بوون و بەها بە هەموو شتێک دەبەخشێت. مەحوی لە میانەی شیعرەکانیەوە وەکو شاعیرێکی عاریف سیفەت خۆیمان پێدەناسێنێت و بە گشتی عەشق و عاشق و مەعشووقی ناو شیعرەکانی خاوەن سروشتێکی عیرفانین.
یەکێک لە چەمکە هەرە سەرەکییەکانی فەلسەفەی ئیمانۆئێل لڤیناسیش بریتییە لە ''ئەویتر'' و بە واتایەکی تر ''ئەویتر''سەنتەرە، واتە بوونی ئاکاریی ''من'' دەبەستێتەوە بە هەبوونی ئەوەوە و لە هەمان کاتدا ئەم چەمکەش لە زۆر ڕووەوە خاوەنی هەمان تایبەتمەندیی مەعشووقی ناو دونیای عیرفانە. لەم توێژینەوەیەدا بە شێوەیەکی بەراوردی، تیشک دەخەینە سەر ڕووی لێکچوونی ئەم دوو چەمکە لەناو جیهانبینیی مەحوی و لڤیناسدا.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.