گوتاری شوناسی نەتەوەیی لە کتێبی (مێژووی شارستانیەتەکان و مێژووی نوێ و هاوچەرخی پۆلی (10 و 12)ی ئامادەیی)

توێژەران

  • هەورامان فەریق کەریم زانکۆی سلێمانی Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/a50nmj27

کلیلە وشەکان:

شیكردنەوەی ڕەخنەیی گوتار ـ نۆرمەن فركلاف، پەرتووكی مێژووی شارستانییەتەكان، پەرتووكی مێژووی نوێ و هاوچەرخ. گوتاری ناسنامەی نەتەوەیی، ئیمپریالیزمی زمانی.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە بە پشتبەستن بە میتۆدی شیکردنەوەی ڕەخنەیی گوتاری نۆرمەن فركلاف، پەرتووكی (مێژووی شارستانییەتەكان(2015) و مێژووی نوێ و هاوچەرخ(2015))ی پۆلەكانی (10و12) ئامادەیی وێژەیی قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان شیبكاتەوە و كتێبی پۆلی (11) تایبەتە بە مێژووی ئەوروپا. توێژینەوەكە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت بزانێت، كە تا چەند گوتاری ناسنامەی نەتەوەیی لەم دوو كتێبەدا ڕەنگیانداوەتەوە و ئایا ئەم دەقانە دەتوانن ناسنامەی نەتەوەیی وەك ئامرازێكی بەرەنگاربوونەوەی ئیمپریالیزمی زمانی بەرهەمبهێننەوە و زمان و كلتووری كوردی لە بەرانبەریدا بپارێزن. لە هەر دوو دەقدا هێماكانی ناسنامەی نەتەوەیی كە خۆی لە ئاڵا، نەخشە، ڕۆژژمێر و سروودی نەتەوەیی كوردستان، هەروەها سیمبولەكانی وەك پێشمەرگە، مۆنۆمێنت، شوێنەوارە كۆنەكان، ئەفسانە و ئەدەبیاتی كۆنی كوردی، دەستكەوتە كلتورییەكان و سەركردە نەتەوەییەكاندا خۆی دەبینێتەوە، لە ئاستێكی زۆر لاوازدا خۆی نمایش دەكات. لە بەرانبەردا ناسنامەیەكی نەتەوەیی پارچەپارچە، كاریگەر بە ئاین، ژێردەستە و قوربانی بەرهەمدەهێننەوە.

Downloads

Download data is not yet available.

Downloads

بڵاو کرایەوە

2024-08-29

How to Cite

کەریم هەورامان فەریق , trans. 2024. “گوتاری شوناسی نەتەوەیی لە کتێبی (مێژووی شارستانیەتەکان و مێژووی نوێ و هاوچەرخی پۆلی (10 و 12)ی ئامادەیی)”. Twejer Journal 5 (4). https://doi.org/10.31918/a50nmj27.