Original Articles

بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری لە سیستەمی فیدڕالیدا

  • محمد کریم حاجی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان Author
  • سۆران علی حسن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێڕاق Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2582.11

کلمات کلیدی:

دادپەروەریی دەستووری, دادگای دەستووری, سیستەمی فیدڕاڵی

چکیده

مێژووی بیرۆکەی دادپەروەری، دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتە کۆنەکان، بەڵام بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری لە سەردەمی نوێدا، گرنگیی زۆری هەیە، لەبەر ئەوەی دەستووری نووسراو بە  بنەمای دیاری فەراهەمبوونی ئەژمار دەکرێت، بۆیەشە یاسادانەرانی دەستووری لە هەوڵی تەواوەتی ئەوەدان، کە بتوانن دەستوور بکەنە ئامرازێک بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئەم چەمکە، هەروەها گرنگیی ئەم توێژینەوە بریتییە لە دەرخستنی بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری، سەرەڕای پێگە گرنگەکەىی لە سیستەمی فیدڕاڵیدا، لەبەر ئەوەی دادپەروەریی دەستووری پەیوەندارە بە ئامانجێکی دوور و فراوان، بۆ ئەم مەبەستەش پشتمان بەستووە بە میتۆدی شیکاری، بۆ شیکارکردنی بیرورا، بۆچوونەکانی فیقهی دەستورى، دەقی دەستووری، بە ئامانجی دیاریكردنی بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری و پێگەی لە هاتنەدیی لە سیستەمی فیدڕاڵیدا، كه‌ بەهۆیەوە دەستوور ئەو ئامانجە باڵایەی دادپەروەریی لە خودی خۆیدا بەرجەستە بکات و وا  دەربخات کە گشتیتر و فراوانترە لە ئامانجی دادپەروەریی لە یاسا ئاساییەکاندا، هەروەها دەریبخات کە یاسادانەری دەستووری لە پێشتر و داڕێژەری دادپەروەریی ناو دەستوورە، هەروەها دادگای دەستووری بەتەنها هێنەرەدیی دادپەروەریی دەستووری نییە، بەمەش دادپەروەریی دەستووری تەنها دامەزراوەیەک نییە، بەڵکوو پڕۆسەیەکە بۆ خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەدا، بە تایبەتیش لەو ڕۆڵەی لە سیستەمە فیدڕالییەکان هەیەتی.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

حاجی محمد کریم, و حسن سۆران علی, مترجمین. 2025. “بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری لە سیستەمی فیدڕالیدا”. Twejer Journal 8 (2): 320-52. https://doi.org/10.31918/twejer.2582.11.

مقالات بیشتر خوانده شده از همین نویسنده

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.