Original Articles

محه‌مه‌د پاشای سەرۆكهۆزی جاف (1814-1881)

  • حه‌سه‌ن كەریم جاف Author
  • تریفە عه‌بدول سه‌لام محه‌مه‌د عەلی كۆلێژی ئەدەبیات، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.02

چکیده

ئەم بابه‌ته‌ی ئاماده‌كراوه‌ بریتییە لە لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی، دەربارەی محەمەد پاشای سەرۆکهۆزی جاف، كه‌ لە نێوان ساڵانی (1814-1881) ژیاوه‌، هەوڵدراوە ڕۆڵی كارای محەمەد پاشا لە قۆناغە جیاوازەكاندا بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی كاریلەسەربكرێ.

لێكۆڵینەوەكە لە سێ تەوەرە پێكهاتووه،‌ لە تەوەرەی یەكەمدا باس لە پەیوەندییەكانی هۆزی جاف و میرنشینی بابان كراوه‌، هەروەها تیشك خراوه‌ته‌ سەر بوونی ململانێی ناوخۆیی ناو هۆزی جاف و دەستتێوەردانەكانی میرنشینی بابان لە كاروباری هۆزەكە.

لە تەوەرەی دووەمدا، ئاماژە بەو گۆڕانكارییانە دەكرێ كە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا لە ناوچەكە هاتەئاراوە، كه‌ بووە هۆی زەقكردنەوەی پرسی هۆزەكان، وەكو دەسەڵاتی یەكەمی ڕكابەركردنی سیاسەتەكانی هەریەك لە دەوڵەتی عوسمانی و قاجاری و ڕۆڵی كارای محەمەد پاشا، كه‌ لەم نێوەندەدا دەبێتە هۆكاری كێشمەكێشمی نێوان هەردوو دەوڵەت، بە تایبەت دوای بەستنی پەیماننامەی ئەرزەڕوومی دووەم لە ساڵی 1847، هه‌روه‌ها دروستبوونی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو دەوڵەتی نێوبراو بۆ لێدانی هۆزەكان.

لە تەوەرەی سێیەمدا وەكو كۆتا تەوەرە، هۆكاری كوشتنی محەمەد پاشای جاف ڕووندەكرێتەوە، لەبەر ڕۆشنایی سیاسەتەكانی هەردوو ئیمپراتۆریەتی قاجاری و عوسمانیدا.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

جاف حه‌سه‌ن كەریم, و محه‌مه‌د عەلی تریفە عه‌بدول سه‌لام, مترجمین. 2023. “محه‌مه‌د پاشای سەرۆكهۆزی جاف (1814-1881)”. Twejer Journal 6 (1): 57-98. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.02.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.