سیمیۆلوژیاى گێڕانەوە لە ڕۆمانى "کۆشکى باڵندە غەمگینەکان"ى "بەختیار عەلى"دا
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.1811.2چکیده
سیمیۆلۆژیا پەیوەندی بە زۆر لایەنەكانی ژیانی مرۆڤایەتییەوە هەیە، پەیوەندى بە زانستە مرۆڤایەتى و زانستە سروشتییەکانیشەوە هەیە. یەکێک لەو لایەنە گرنگانەى ئەمڕۆ لە بوارى ڕەخنەى نوێى ئەدەبیدا بایه‌خی پێده‌درێت، سیمیۆلۆژیایه. سیمیۆلۆژیا له هه‌ردوو ئاستی قوڵی ده‌ق و ئاستی ڕووكه‌شی ده‌قدا چالاكانه لە چوارچێوەى گوتاری ده‌ق و گێڕانه‌وه و بنیادی دەقدا بەشدارە. به‌تایبه‌تی ئه‌و جوڵانه سیمیۆلۆژیاییه‌ی له دوای ساڵانی شه‌سته‌كان له فه‌ره‌نسا، كاریگه‌ریێكی زۆری كرده سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى ڕه‌هه‌نده به‌رفراوانه‌كانی ده‌ق. لەم توێژینەوەیەدا ناونیشانى (سیمیۆلۆژیاى گێڕانەوە لە ڕۆمانى "کۆشکى باڵندە غەمگینەکان"ى "بەختیار عەلی"دا) مێتۆدی توێژینه‌وه له‌ژێر ڕۆشنایی كار و پۆلێنكارییه سیمیۆلۆژییه‌كانی گریماس بۆ ئاستى ڕووکەشى دەق لە هەر دوو جۆرى (بنەماى گوتارى و بنه‌ماكانی گێڕانه‌وه) ئه‌نجامدراوه.