Original Articles

ڕۆڵی دەرامەتی ئاو لە پەرەپێدانی گەشتیاری لە قەزای چۆمان

  • بڵاو کرایەوە 2025-12-22
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 3 (2025): Volume 8 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2583.18

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2583.18

کلیلە وشەکان:

چۆمان، گەشتووگوزار، دەرامەتی ئاو.

پوختە

      دەرامەتی ئاو بەهەردوو جۆرەکەی (سەرزەوی و ژێرزەوی) ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە جیهاندا لە بواری کەرتی گەشتوگوزاردا، دەبینین چەندین ناوچەی گەشتوگوزاری گرنگ لەجیهاندا کەوتوونەتە سەر سەرچاوەکانی ئاو کە ناوچەیەکی گرنگ و سەرنج ڕاکێشن بۆ گەشتیاران بۆ نموونە ووڵاتی تورکیای دراوسێ زۆربەی شوێنە سەرنج ڕاکێشەکانی کەوتوونەتە سەر دەریا و زەریا و ڕووبارەکان، واتە دەتوانین بڵێین سەرچاوەکانی ئاو چەندە گرنگن بۆ کەرتی گەشوگوزار، دەتوانین بڵێین پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لەنێوان گەشتیاران و دەرامەتی ئاو، گەشتیاران حەز بەو شوێنانە دەکەن کە دەوڵەمەندن بەسەرچاوەکانی ئاو، واتە دەرامەتی ئاو ڕۆڵی هەیە لە ڕاکێشانی گەشتیاران، قەزای چۆمان دەوڵەمەندە بە دەرامەتەکانی ئاو کە چەندین ڕووبار و لقە ڕووباری تێدا هەڵکەوتوون کە هەندێکیان هەمیشەیین و هەندێکیان وەرزین، لەگەڵ بوونی چەندین کانیاوی گرنگ لە ناوچەکە، ئەمەش وایکردووە چەندین شوێنی گەشتووگوزاری گرنگ لە ناوچەی لێکۆڵینەوە بوونیان هەبێت و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لەناوچەکە بکەن بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حسین هلگورد شێخ, trans. 2025. “ڕۆڵی دەرامەتی ئاو لە پەرەپێدانی گەشتیاری لە قەزای چۆمان”. گۆڤاری توێژەر 8 (3): 446-71. https://doi.org/10.31918/twejer.2583.18.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 21

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.