سه‌روا له شیعره‌كانی مه‌لا خدر ده‌شتی دا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2692.02کلیلە وشەکان:
سه‌روا، ڕه‌وی، پێش ڕه‌وی، پاش ڕه‌وی، پاش سهرواپوختە
سه‌روا یه‌كێكه لە دیارترین ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی شیعر، له ته‌واوی قۆناغه جیاوازه‌كانی شیعردا گرنگ و جێی بایه‌خ بووه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی (سه‌روا له شیعره‌كانی مه‌لا خدر ده‌شتی دا) ئامانج لێی ده‌رخستنی سه‌روا و هونه‌ره‌كانی سه‌روایه له شیعره‌كانی مه‌لا خدر ده‌شتی دا، تاكو ئاشنابین به‌وه‌ی كه ئایا سه‌روا و هونه‌ره‌كانی چه‌ند و چۆن به‌كارهاتووه؟ له‌م توێژینه‌وه‌دا میتۆدی وه‌سفی – ئاماری) په‌یڕه‌و كراوه، له شیكاركردنی ئاماری سه‌روا و هونه‌ره‌كانی به‌رنامه‌ی SPSS 25 به‌كارهاتووه.
له سه‌رجه‌می شیعره‌كانی ده‌شتی دا 13 ده‌نگ بوونه‌ته ڕه‌وی، گرنگییه‌كی زۆری به پێش ڕه‌وی و پاش ڕه‌وی داوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه شاعیر هه‌ناسه‌یه‌كی درێژی هه‌یه له بونیادنانی مۆسیقای شیعر. له ئاستی وشه‌كاندا ته‌نها پاش سه‌روای هه‌یه. له جۆره‌كانی سه‌روادا سه‌روای یه‌كگرتوو، سه‌روای مه‌سنه‌وی، سه‌روای كۆپلهبهند و جووت سه‌روای به‌كارهێناوه، له زۆر شوێنیش‌دا به ئامانجی دروستكردنی مۆسیقا، پابه‌ندی یاسا و ورده‌كارییه‌كانی سه‌روا نه‌بووه.